بەوێنە؛ مەلەوانێک لەقوڵایی دەریادا لەگەڵ قرشێکدا دەبێتە هاوڕێ

21-01-2017 11:13

پەرەگراف

 

کاتێک بیر لە گریمانەی لە ئامێز گرتنی نێوان هاوڕێیان دەکەیتەوە لەو لیستەی بۆ ناوەکانیان دروستی دەکەیت پێناچیت ناوی قرشی تیدا تۆمار بکەیت.

 

ڕیک ئاندەرسن، مەلەوانی ژێردەریایی ئوستورالی جۆرێکی نوێی لە ئامێزگرتن دەهێنێتە کایەوە. هەرکات ئەندەرسن دەچێتە قووڵایی دەریا، لەگەڵ قرشێکی مێینەی جۆری پۆرت جاکسن (لمۆز بەرز) سۆزی یەکتر لە ئامێزگرتن بەشدەکەن لە کەناراوەکانی نۆبیس بیچ لە نیو ساوس وەیڵس (لە باشوری ئوستورالیا).

 

ماڵپەڕی (The Dodo)  کە ماڵپەرێکی ئەمریکیە کە تایبەتە بە ئاژەڵان و مافی ئاژەڵان، بڵاویکردوەتەوە کە ئەم هاوڕێیاتیە نامۆیە 7 ساڵ لەمەو پێش دروست بووە کاتێک کە درێژی قرشەکە تەنها 6 ئینج بووە. قرشە مێینەکە هیچ ناوێکی نەبوو مەلەوانە ژێر دەریاییەکە دەیناسییەوە بەهۆی نیشانەکانیەوە.

 

ئاندەرسن بەو ماڵپەڕەی ڕاگەیاندوە "من لێی نزیک بوومەوە بە بێ ئەوەی بیترسێنم پاشان بە نەرمونیانی دەستم لێ دەخشاند، کاتێک هەستم کرد پێی خۆشە بە دەستەکانم ڕام دەژەند، ئینجا بە هێمنانە قسەم بۆ دەکرد لە ڕێگەی ئامێری رێکخەری دەنگەکەمەوە."

 

ئێستا قرشە مێینەکە خۆی دەکاتە نێوان قۆڵەکانی ئاندەرسن هەرکاتێک بیبینێت.

 

 

 

 

وەرگێڕانی: سۆکار حەمید