بە ڤیدیۆ؛ ئۆتۆمبێلی فڕیو دروستكرا

15-09-2018 03:15

 

پەرەگراف

 

پیاوێكی فلیپینی بۆ ڕزگاربوون لە قەرەباڵغی ڕێگاوبانەكان ئامڕازێكی نوێ‌و جیاوازی گواستنەوە دروست دەكات، ئەویش ئۆتۆمبێلی فڕیوە.

 

كیز میندوزا، خەڵكی شاری كویزینی فلیپینە، ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە سەرقاڵی دروستكردنی ئۆتۆمبیلێكە كە دەتوانێت بەسەر زەویدا بڕوات و بە ئاسمانیشدا بفڕێت.

 

میندوزا ماوەیەك پێش ئێستا كارەكانی ئۆتۆمبێلە فڕۆكەكەی كۆتایی پێهێناو یەكەم تاقیكردنەشی بەسەركەوتوویی ئەنجامدا، بەجۆرێك توانی تا 25 مەتر لە شوێنی خۆی بەرزبیێتەوەو بۆ ماوەیەكیش بفڕێت.

 

ئۆتۆمبێلە فڕۆكەكە لە كانزا و ماددەی گوللە نەبڕ و كاربۆنی ئەندامیی دروستكراوە، بۆ بارگاوی كردنەوەی(شەحنكردن) پێویستی بە دووكاتژمێرەو دەتوانێت 12 بۆ 15 خولەك بفڕێت.