ئامێرێكی وەرگێڕان بۆسەر 74 زمان

20-09-2018 11:31

 

پەرەگراف

 

كۆمپانیای سۆرس نێكست ئامێرێكی نوێی تەكنەلۆژی تایبەت بە وەرگێڕان دروست دەكات كە چەندین زمانی جیهان دەناسێتەوەو توانای وەرگێڕانی هەیە بۆسەر 74 زمان.

 

ئامێرەكەی ئەو كۆمپانیا ژاپۆنییە ناوی (پاكێت تاڵك) كە‌و تایبەتە بە وەرگێڕان بۆ 74 زمانی جیهان و كەسی بەكارهێنەر ئەو زمانە هەڵدەبژێرێت كە دەیەوێت و دواتر لەڕێی قسەوە بێت یاخود نوسین ئامێرەكە هەر وشەیەك یاخود ڕستەیەكی پێبوترێت یاخود بۆی بنوسرێت وەریدەگێڕێتە سەر ئەو زمانەی بەكارهێنەر دەیەوێت، جا بە دەنگ بێت یاخود نوسراو.

 

ئامێرەكە لەڕێی سیستمی وای فای بە تۆڕی ئینتەرنێتەوە دەبەسترێت و هەروەها دەتوانرێت بۆ پەیوەندیكردن سیمكارتیشی تێبكرێت.

 

لەئێستادا پاكێت تاڵك بە ڕەنگەكانی ڕەش و سپی و ئاڵتونی لە بازاڕدا بونی هەیە و بە دوو نرخی جیاواز دەفرۆشرێت، بەجۆرێك ئەوەی بە وای فای كاردەكات نرخی 249 دۆلاری ئەمەریكییە، ئەو جۆرەش كە سیمكارتی تێدەكرێت نرخەكەی 299 دۆلارە.