بنەمای پەرەگراف متمانەیە

پزیشكێك نەخۆشەكانی دەنێژێت‌و چاكیان دەكاتەوە

پەرەگراف

پزیشكێكی ئۆكرانی بۆ ئەو نەخۆشانەی سەردانی دەكەن، چارەسەرێكی جیاواز دادەنێت، ئەویش ناشتنیانە لەژێر خاكدا.

ئەندریە زیلیفیترۆ، پسپۆڕێكی دەرونیی ئۆكرانییە ئەو كەسانەی بۆ چارەسەر سەردانی دەكەن، دەباتە یەكێك لە دارستانەكانی نزیك شاری كیڤی پایتەخت و لە تابوتێكدا بۆ ماوەی دوو كاتژمێر دەیاننێژێت، ئەوەش بۆئەوەی دوای هاتنە دەرەوەیان هەست بە نوێبونەوەو چالاكییەكی زیاتر بكەن.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی، ئەو چارەسەرە كاتێك ئاشكرا بووە، یەكێك لە گوندنشینەكانی ناوچەكە 12 تابوتی لە دارستانەكەدا دۆزیوەتەوەو دوای ئاگادار كردنەوەی پۆلیس‌و لێكۆڵینەوە ئاشكرا بووە، ئەندریە زیلیفیترۆ خاوەنی تابوتەكانە.

ئەو پسپۆڕە لە دانپێدانانیدا بۆ پۆلیس، باسی لە چارەسەرەكەی كردووە كە چەند ساڵێكە بەكاریدەهێنێت و نەخۆشەكانی لە تابوتەكەدا دادەنێت دواتر خۆڵیان دەكات بەسەردا، لەڕێی بۆرییەكیشەوە كە لەتابوتەكەوە هاتۆتە دەرەوە هەوایان بۆ دەچێتە ناوەوە تا بتوانن هەناسە بدەن.

یەكێك لەو كەسانەی بەو شێوەیە چارەسەر كراوە بە ڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە، دوای دوو كاتژمێرەكە كاتێك لەتابوتەكە هاتۆتە دەرەوە هەستی كردووە كەسێكی دیكەیە و هیچ كێشەیەكی نییە.

پۆلیسی شاری كیڤ باسی لەوە كردووە لەسەر ڕووداوەكە ئەندریەیان دەستگیر نەكردووە، چونكە كەس سكاڵای لەسەر نەبووە و هیچ نەخۆشێكیش بەهۆی ڕووداوەكەوە توشی كێشە نەبووە، ئەمە جگە لەوەی سەرجەمی ئەو كەسانە خۆیان ئەو چارەسەرەیان هەڵبژاردووە و كەس ناچاری نەكردوون.

ئه‌م بابه‌ته 419 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

پزیشكێك نەخۆشەكانی دەنێژێت‌و چاكیان دەكاتەوە

2018-09-29 13:16:35