پیاوێك هەربۆخۆشیی خۆی دەكاتە كەسایەتییەكی گاڵتەجاڕ

03-10-2018 05:03

 

پەرەگراف

 

یەكێك لە كەسایەتییەكانی یاری و نمایشی سێرك كەسێكە كە بە ماكیاژ و جلوبەرگە جیاوازەكانی دەناسرێتەوەو بە گاڵتەجار ناودەبرێت، پیاوێكی بەریتانی بەهۆی خۆشەویستی بۆ ئەو كەسایەتییە لەڕێی نەشتەرگەری و كێشانی تاتۆوە خۆی وەك گاڵتەجاڕ لێدەكات.

 

ریچارد باربێر كە سەرتاشێكی بەریتانییە، خۆشەویستییەكی زۆری بۆ كەسایەتی گاڵتەجاڕی ناو یاری سێرك هەیەو لە تەمەنی لاوێتییەوە لەڕێی كێشانی وێنە لەسەر دەموچاوی زۆركات خۆی وەك ئەوان دەرخستووە، دواتریش لەڕێی ئەنجامدانی چەند نەشتەرگەرییەكی جوانكاری و كێشانی تاتۆی ڕەنگاو ڕەنگ لەسەر ڕوخساری، بەتەواوی خۆی وەك ئەوان لێكردووە.

 

 

ریچارد لە لێدوانێكیدا بە ماڵپەری ئۆدیتی سێنتراڵی ڕاگەیاندووە، جلەكانیشی وەك كەسایەتی گەڵتەجارە و دەشتوانێت لەسەر پاسكیلی یەك تایەیی ڕێبكات.

 

 

ئەو پیاوە بەهۆی ئەو كارانەیەوە توشی ڕەخنە و تانە و تەشەرێكی زۆر بۆتەوە، بەڵام ئەو گرنگی بەو قسانە نادات و دەیەوێت دوای حەزەكانی خۆی بكەوێت.