منداڵێك زیاتر لە هەزار دۆلاری خێزانەكەی وردوخاش دەكات

08-10-2018 12:40

 

پەرەگراف

 

منداڵێكی ئەمەریكی بڕێك پارەی خێزانەكەی خستەناو ئامێری وردكردنی كاغەزەوەو وردو خاشی كردن، بەوەش دایك‌و باوكی تووشی شكۆك كرد.

 

لیۆ بێڵناپی، تەمەنی دوو ساڵەو ئەو بڕە پارەیەی خستوویەتییە ئامێرەكەوە زیاتر لە هەزار دۆلار بووە، پارەكە بووە بە هەزاران پارچەی وردەوە.

 

ڕۆژنامەی زە وێستی ئوستوراڵی لە هەواڵێكیدا باسی لەوە كردووە، بین‌و جاكی بێڵناپ كە دوو هاوسەری ئەمریكین، ئەو پارەیەیان لەسەر مێزی كتێبخانەكەیان لە زەرفێكدا داناوەو ویستویانە بلیتی بینینی یاری تۆپی پێی پێبكڕن، بەڵام توشی شۆك بوون كاتێك بینیویانە پارەكە نەماوە و پارەچەكانیان لە ئامێرەكەدا دۆزیوەتەوە.

 

دایك و باوكی لیۆ باسیان لەوە كردووە، كوڕەكەیان فێری مامەڵەكردنە لەگەڵ ئامێری وردكردنی كاغەزدا بەو پێیەی خۆیان چەندین جار كاغەزی ناپێویستیان داوەتێ تا بیخاتە ئامێرەكەوەو وردیان بكات.

 

هاوڕێیەكی ئەو دوو هاوسەرە كە لە وەزارەتی دارایی ئەمەریكا كاردەكات، بڕیاریداوە قەرەبووی ئەو بڕە پارەیەیان بۆ بكاتەوە و داوای لێكردوون پارە وردكراوەكەیان بۆ بنێرێت ئەویش بەشێوەی كاش دەیانداتەوە.