چۆن دەبیتە خاوەن قژیكی تەندروست لە زستاندا؟

21-01-2017 11:27

 

پەرەگراف

 

خانمان بەشێوەیەکی گشتیی لەوەرزی سزستاندا کێشەی وشکبوونەوەی قژیان هەیە، ئەمانە چەند ڕێگایەكن بۆ ڕزگاربون لەو کێشەیە:

 

  • هەموو رۆژێک قژت مەشۆ، هەر چەند ئەمە بۆ هەموو كاتێ بەسوودە، ئەگەر ئەتوانی سەرشتن بكە بە دوو ڕۆژ یان سێ ڕۆژ جارێ. لەبەر ئەوەی كە هەموو جارێ سەرت دەشۆی لە چەورییە بەسوودە سروشتیەكانی قژت كەم دەكەیتەوە، بەتایبەت لە زستاندا قژ زۆر  پێویستی بەو چەورییە  سروشتیانە هەیە.

 

  • موجەیفە لاببە، ئەگەر پێویستت بەوەیە قژت وشك بكەیتەوە، هەموو جارێ كە سەرت دەشۆیت وشكی مەكەرەوە سنوورێك بۆ وشك كردنەوەی قژت دابنێ هەفتەی جاڕێک یان دوو جار، بەمەش قژت ڕزگار دەكەیت لە تێكچوون‌و  وشكی.

 

  • ئامێری بە هەڵم كردن بەكاربهێنە، ئەمە جگە لەوەی بۆ قژت باشە، هاوکات سوودی هەیە بۆ دەم و چاو و كۆئەندامی هەناسەو لە هەموو كاتێکدا بەسوودە بەكاری بهێنی.

 

  • ماسكێك بەكاربهێنە بۆ شێداركردن و چەوركردنی قژت.

  

وەرگێڕانی: سۆما رێبوار