لە بازاڕەكانی چین كوڕی قۆز دەدرێت بە كرێ

09-10-2018 12:00

 

پەرەگراف

 

بەشێكی بازاڕەكانی چین بیرۆكەیەكی نوێیان بۆ ڕاكێشانی خانمە كڕیارەكان پەیڕەوكردووە، ئەویش دانانی چەند كوڕێكی قۆزە بۆ كرێ، تا وەك هاوڕێیەك لەكاتی بازاڕكردندا لەگەڵ خانمەكەدابن.

 

بیرۆكەی ئەو كارە دەگەڕێتەوە بۆ هەشتی مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوو كە ڕۆژی جیهانی ژنانەو چەند بازاڕێك كوڕی قۆز و شیكیان بۆ كرێ دانا، تا لەگەڵ خانمەكاندا بگەڕێن، بەڵام لەئێستادا چەندین بازاڕی ئەو وڵاتە لەو جۆرە كوڕانەی لێیە.

 

كوڕەكان ناوی هاوڕێی بازاڕكردنیان لێنراوەو لەشوێنێكی تایبەتی بازاڕەكان بە جلی جوان و شیكەوە وەستاون و چاوەڕێی موشتەرییەكانیان دەكەن، بۆ هەر كاتژمێرێكیش بڕی دوو یوانی چینی وەردەگرن كە نزیكەی نیو دۆلار دەكات.

 

ئەو كوڕانە تەنیا لەكاتی بازاڕكردن لەگەڵ خانمەكەدا نابن بەڵكو ڕێنمایی تایبەتی پێشكەش دەكەن و جانتا و كەلوپەلەكانیان بۆ هەڵدەگرن هەروەها وێنەیان لەگەڵ دەگرن و نانیشیان لەگەڵ دەخۆن، بەڵام بەهیچ شێوەیەك بۆیان نییە لەكاتی دەوامی فەرمییاندا پەیوەندی لەگەڵ خانمەكان ببەستن.

 

ماڵپەڕی ئۆدیتی سێنتراڵ باسی لەوە كردووە، زۆرینەی ئەو كوڕانە خوێندكاری زانكۆن و دەیانەوێت لەو ڕێگایەوە بژێوی خۆیان و كرێی خوێندنەكەیان دابین بكەن.