بەوێنە؛ لە نەخۆشخانەكانی هۆڵەندا چۆن چارەسەری نەخۆشیی دەروونی دەكرێت؟

28-10-2018 02:41

 

پەرەگراف

 

لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە نەخۆشییە دەروونییەكان لە وڵاتی هۆڵەندا، ڕێگایەكی ناباو بەكاردەهێندرێت بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو نەخۆشخانەدا، ئەویش یارمەتیدانیانە بە گێڕانەوەی یادەوەرییەكانیان لەسەردەمی منداڵی و گەنجیدا.

 

لەو نەخۆشخانەیەدا ژووری نەخۆشەكان بەشێوەیەك دیزاین كراوە كە لەگەڵ حەز و خولیای ڕابردووی نەخۆشەكەدا یەكبگرێتەوە، هاوكات لەڕێی تەكنەلۆژیاوە دونیایەك بۆ نەخۆشەكان دروست دەكەن وەك ئەوەی ڕاستیبێت. بۆ نمونە یەكێك لە نەخۆشەكان كە لە گەنجیدا شۆفێری پاس بووە، شوێنێكی تایبەتیان بۆ دروستكردووە كە وا هەست بكات شۆفێری دەكات.

 

 

"تا زیاتر فشاری دەروونیان لەسەر كەمتر بێتەوە، باشترە" دكتۆر ئێریك شێردرێر وادەڵێت كە پزشیكی تایبەت بە نەخۆشییە دەروونییەكانە لە نەخۆشخانەی زانكۆی ئەمستردام، هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ئەگەر توانرا نائاسودەیی و فشار لەسەر نەخۆشەكان كەمبكرێتەوە، ئەوا كاریگەری دەروونیی ڕاستەوخۆی دەبێت.

 

 

لە وڵاتی هۆڵەندا نزیكەی 270 هەزار نەخۆشی پەیوەندیدار بە دەروونیی هەن كە دەكاتە ڕێژەی لەسەدا 8.4ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە، حكومەتیش پێشبینی دەكات لە 25 ساڵی داهاتوودا ئەو ژمارەیە دوو هێندە زیاد بكات، بۆیە پزیشكەكان دەیانەوێت لە ڕێگای نوێوە ڕووبەڕووی نەخۆشییەكە ببنەوە.