بەوێنە؛ كەربەلا لە چلەی ئیمامی حسێندا

31-10-2018 02:46

 

پەرەگراف

 

ساڵانە لە چلەی ماتەمینی ئیمامی حسێندا، شاری كەربەلا كە لە شوێنە پیرۆزەكانی شیعەكانە دەبێتە ناوەندێك بۆ كۆبوونەوەی ملیۆنان كەسی شیعە مەزهەب، ئەمساڵ یادی تێپەڕبوونی زیاتر لە 13 سەدە بەسەر كوژرانی ئەو نەوەیەی پێغەمبەری ئیسلامیان كردەوە.

 

ڕێوڕەسمی چلەی ئیمامی حسێن، مەبەست لێی تێپەڕینی 40 ڕۆژە بەسەر كوژرانی ئیمامی حسێندا، ئەمساڵ كەوتە دوێنێوە(30-10).

 

بەرپرسانی پارێزگای كەربەلا دەڵێن، 15 ملیۆن زیارەتكار سەردانی كەربەلایان كردوە، لەو ژمارەیە 4 ملیۆنیان خەڵكی دەرەوەی عێراق بوون‌و زۆربەیان لە ئێرانەوە چوونەتە ئەوشارە.