بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ڤیدیۆ؛ ئەمە باشترین فیلمە كە دیزنی بەرهەمیهێناوە

پەرەگراف

ماڵپەڕی Collider لیستی باشترین فیلمە بەرهەمهاتووەكانی كۆمپانیای ناوداری بەرهەمهێنانی فیلم(دیزنی) بڵاوكردەوە كە لە مێژووی كاركردنیدا بەرهەمیهێناوە، فیلمی پینۆكیۆ لە پلەی یەكەمدا دانراوە.

پینۆكیۆ، كۆمپانیای دیزنی لە ساڵی 1940دا بەرهەمی هێناوە‌و بەوپێیەی سەركەوتنێكی گەورەی بازرگانیی بەدەستهێناوە، وەك باشترین فیلمی ئەو كۆمپانیایە دیاریكراوە، ڕەخنەگرانی هونەریش بە یەكێك لە باشترین فیلمەكان ناویان بردووە، ئەمە جگە لەوەی براوەی دوو خەڵاتی ئۆسكارە بۆ باشترین گۆرانی و باشترین مۆسیقای وێنەگرتن.

لە پلەی دووەمیشدا فیلمی شازادەی نوستوو هاتووە كە ساڵی 1959 بەهەرمهێنراوە و بەیەكێك لە بەناوبانگترین بەرهەمەكانی ئەو كۆمپانیایە دادەنرێت، كە وێنەكێشی جیهانی ئێڤێند ئێرڵ كاری تێدا كردووە.

فیلمی فەنتازیاش كە دیزنی لە ساڵی 1940 بەرهەمیهێناوە پلەی سێهەمی باشترین فیلمەكانی دیزنی گرتووەو بەهۆی میوزیكەكەیەوە كە ئۆركێسترای فیلادلفیا بەهەمیهێناوە بە یەكێك لە باشترین كارەكان دادەنرێت‌و نۆ بەرهەمی میوزیكی كلاسیكی لەخۆدەگرێت.

بەهەمەكانی (شێری پاشا، پیتەر بان، موانا، بەفری سپی، حەوت كورتە باڵاكە، جوان و دێو، بامبی‌و دامبۆ) پلەكانی دیكەیان بۆخۆیان گرتووە.

كورتەیەك لە فیلمی پینۆكیۆ

2018-11-28 14:24:13