چۆن خۆت دەپارێزیت لەو نەخۆشیانەی بەهۆی فڵچەی ددانەوە توشت دەبن؟

22-01-2017 08:47

 

پەرەگراف

 

پێش ئەوەی فڵچەی ددانەکەت بەکاربهێنیت بزانە کە بەملیۆنان میکرۆبی لەسەر نیشتوەو دەبێتە هۆی پیس بوون‌و نەخۆشکەوتن، بۆ ئەوەی خۆت بەدووربگریت لەو نەخۆشیانە دەبێت بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ فڵچەکەتدا بکەیت.

 


  دکتۆر ڕۆنا ئیسکەندەر، پزیشکی پسپۆڕی ددان هۆشداری دەدات لەبارەی میکرۆبی سەر فڵچەکانی ددان، لەو بارەیەوە دەڵێت "مەترسی زۆر گەورە هەیە لەسەر ددانەکان ئەگەر بە پاکی ڕایان نەگرین".

 

پزیشکەکانی ددان هۆشیاری دەدەن لەبارەی ئەو فڵچەیەی بۆ شوشتنی ددان بەکاردەهێنرێت، ئەوان دەڵێن کە گرنگ نیە لە کوێ هەڵتگرتوە لە گەرماو یان لە ژێر کامێرای چاودێری ۲٤ کاتژمێر، "بە دڵنیاییەوە پیس دەبێت".

 

پزیشکەکان داوا دەکەن ئەو فڵچەیەی ئێستا بەکاردەهێنێت ئەگەری زۆری هەیە کە پیسبوبێت بۆیە هەر ئێستا دانەیەکی تازە بکڕە، "تەنها لەماوەی دوو ڕۆژدا، دەکرێت فڵچەکانی ددان بە ڕادەیەکی زۆر ببنە هۆی توشبوون بەنەخۆشی بەهۆی بەکتریا، ڤایرۆس یاخود کەڕووەوە."

 

 هەروەها لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەمەترسی بەکارهێنانی فڵچەی یەکتر یاخود تەنانەت بەرکەوتنی ئەو فڵچانەش دەکەن.

 

دکتۆر رۆنا دەڵێت "بۆشای ناودەم سەدەها جۆری جیاواز زیندەوەری بچوکی تێدایە کە بە چاو نابینرێت، هەندێکیان ڕەنگە بگوازرێتەوە بۆ سەر فڵچەکان لە کاتی بەکارهێناندا. کاتێک فڵچەکان بە نزیک لەیەکتر هەڵدەگیرێت و بەریەک دەکەون ، دەکرێت میکرۆبەکان بگوازرێتەوە لە یەکێکەوە بۆ ئەوی تر. ئەمەش ئەبێتە هۆی مەترسی پیسبوون."

 

هەروەها باس لەوەش دەکات کە بەتەنها ئاوتێوەردانی فڵچە بە ئاوی بەلوعە بەس نیە بۆ ئەوەی ئەو میکرۆبانە لابچن، "ئەگەر تۆ فڵچەی بەکارهاتوی کەسێکی تر بەکار بهێنیت ئەو ڤایرۆسەی کەدەبێتە هۆی توش بوون بۆ نمونە نەخۆشی ئاگرە و ئاوسانی جگەر دەکرێت بگوازرێتەوە بۆ تۆش، هەروەک چۆن توێژینەوەکان دەریانخستوە کە دەتوانن بمێننەوە بۆ چەند مانگێک لەسەر فڵچەکانه ددان."
 

تۆ دەتوانیت چی بکەیت؟
چەند ئامۆژگارییەک بە خۆبەدوورگرتن لەپیسبوونی فڵچەی ددان:

 

  • فڵچەکەت بە وەستاویی و بە تەنیا هەڵبگرە
    فڵچەی ددانەکەت با وەستاو بێت لە شوێنی هەڵگرتنەکەی، هەرگیز لە دۆڵابی گەرماودا هەڵیمەگرە کە هەواگۆڕکێ ناکات، چونکە بەکتریا لەم شوێنانە زیاتر گەشە دەکات.
    هەوڵبدە لە یەک فڵچە زیاتر نەخەیتە شوێنی هەڵگرتنیانەوە، با زۆر نەبن بە شێوەیەک کە ببنەهۆی بەریەک کەوتن و پیس بوون.

 

  • فڵچەکەت بە ڕێکوپێکی بگۆڕە
    دڵنیا ببەرەوە لە گۆڕینی فڵچەکەت هەموو 3 مانگ جارێک، ئەگەر تۆ ئازاردەچێژیت بەدەست هەڵامەت یان سەرما  ئەوە بیرۆکەیەکی باشە کە فڵچەکەت بگۆڕیت.

 

  • فڵچەکەت مەدە بەکەس‌و هی کەسی تریش بەکارمەهێنە
    ئەمە ئەبێت پێتان نەوترێت، مەهێڵە فریوت بدەن بەبەکارهێنانی فڵچەی ددانەکەت، تەنانەت لەگەڵ خۆشەویستەکەشت.

 

وەرگێرانی: لایان لەتیف