لیمۆیەكی قاشكراو لە ژووری نوستندا ئەم 7 سوودەی هەیە

15-01-2019 11:20

پەرەگراف

لیمۆ، خاوەنی ژمارەیەكی زۆر تایبەتمەندیی تەندروستییە. جگە لە بۆنە خۆشەكەی، لیمۆ بۆ سەلامەتیی مرۆڤ گرنگەو دانانی چەند قاشێك لیمۆ لە ژووری نووستندا سوودی زۆری بۆ تەندروستیی مرۆڤ و خەوێكی ئاسوودە دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی پزیشكیی (بۆڵد سكای)، دانانی لیمۆیەكی قاشكراو لە ژووری نووستندا، حەوت سوودی بۆ مرۆڤ هەیە:-

1- تایبەتمەندیی دژە هەوكردن
بۆنی لیمۆ تایبەتمەندیی دژە بەكتریای هەیە و لە كاتی خەودا ڕێگری دەكات لە گیرانی كونی لووت، ئەوەش وا دەكات بە ئاسوودەیی هەناسە بدەیت و خەوێكی ئارامت هەبێت.

2- ئارامبەخشی سروشتی
بۆنی لیمۆ كاریگەرییەكانی فشار لەسەر مرۆڤ كەمدەكاتەوەو دەبێتەهۆی ئەوەی خەوێكی باشتری هەبێت.

3- دوورخستنەوەی مێش و مەگەز
بۆنی لیمۆ تایبەتمەندیی دوورخستنەوەی مێش و مەگەز و ئەو زیندەوەرانەی هەیە كە دەبنەهۆی بێزاركردنی مرۆڤ لە كاتی خەودا.

4- ئارامی
دانانی چەند قاشێك لیمۆ لە نزیكی سیسەمی خەودا، دەبێتە هۆی ئارامیی‌و باشترین ڕێگەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خەوزڕان، بەبێ‌ ئەوەی هیچ دەرمانێك بۆ خەولێكەوتن بەكار بهێنیت.

5- دابەزاندنی فشاری خوێن
كاریگەریی لەسەر دابەزاندنی فشاری خوێن دەبێت، بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی كە بەدەست بەرزیی فشاری خوێنەوە گیرۆدەن، پێویستە لیمۆی قاشكراو لە ژووری نووستنیاندا هەبێت.

6- زیادكردنی هۆرمۆنی خۆشحاڵی
لیمۆی قاشكراو دەبێتەهۆی زیادكردنی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین (Serotonin) یان هۆرمۆنی خۆشحاڵی لە لەشدا، كە دەبێتەهۆی ئەوەی پاش لە خەو هەڵسان ئاسوودە و خۆشحاڵ بیت.

7- نوێبوونەوەی هەوای ژوورەكەت
بۆنی لیمۆ هەوای ژووری نووستنەكەت نوێدەكاتەوەو چێژی خەو بۆ مرۆڤ زیاد دەكات.