بەوێنە؛ جیاوازترین دایكانی جیهان

23-01-2019 12:18


پەرەگراف

دایكانی جیاواز لەسەر ئاستی جیهان لە هەواڵێكدا كۆكراونەتەوە، بەپێی ماڵپەڕێكی ئێرانیی ئەم دایكانە هەریەكەیان بەهۆی ئەو جیاوازییەی هەیەتی خاوەنی ڕیكۆردێكی جیهانییە.

1- لینا مەدین، كە تەمەنی تەنیا (5) ساڵ بووە، ناوی وەكو بچووكترین دایك لە دونیادا تۆمار كراوە.

ئەم منداڵە كە خەڵكی وڵاتی پیرۆیە، ساڵی 1939 بەهۆی گەورەبوونی ناسروشتیی سكی، لەلایەن باوك و دایكیەوە براوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام پاش فەحسكردن بۆیان دەركەوتووە كچە پێنج ساڵانەكەیان هەشت مانگە دووگیانە. لە ڕۆژی 14ی ئایاری 1939 لینای پێنج ساڵان منداڵێكی كوڕی بە وەزنی دوو كیلۆ و 700 غرام هێنایە دونیاوە.

منداڵەكە ناونرا (جیراڵدۆ)، هەر بە ناوی ئەو دكتۆرەوە ناونرا كە یارمەتیی ئەم دایەكە پێنج ساڵانەی دا كە خۆی و منداڵەكەی بە سەلامەتی بمێننەوە.

جیراڵد كاتێك تەمەنی بوو بە چەند ساڵێكیش، نەیدەزانی لینا دایكیەتی، بەڵكو هەر وا تێگەیشتبوو كە خوشكیەتی.

2- پیرترین دایك لە جیهاندا

دوی لوهان، پاش 40 ساڵ چاوەڕوانی و لە تەمەنی 70 ساڵیدا، بۆ یەكەم جار لە ساڵی 2008 منداڵێكی كوڕی بوو. بەوەش ئاواتەكەی بۆ بوون بە دایك كە 40 ساڵ درێژەی كێشا، دواجار بەدی هات.

3- یەكەمین باوك كە بوو بە دایك

تۆماس بیتی، ئەو پیاوەی كە پاش ئەوەی دڵنیابوو هاوسەرەكەی منداڵی نابێت، بڕیاری دا ڕەگەزی خۆی بگۆڕێت و تا لە جێگەی هاوسەرەكەی منداڵێكی ببێت. ئەم پیاوە پاش چەند نەشتەرگەرییەكی گەورە توانیی ڕەگەزی خۆی بگۆڕێت. دواتریش منداڵێكی كچی هێنایە دونیاوە.

4- پیرترین دایكی دوانەكان

ئیمكاری پانوار، ئەو ژنە بەتەمەنەی خوازیار بوو كوڕێكی ببێت، لە تەمەنی 70 ساڵیدا بوو بە دایكی دوانەیەك كە كوڕ و كچێك بوون. ئەم ژنە لەو كاتەی دوانەكەی بوو، خاوەنی دوو كچی گەورە بوو كە هەردووكیان هاوسەرگیرییان كردبوو و پێنج منداڵیان هەبوو.

5- كورتەباڵاترین دایك

كورتەباڵاترین دایكی دونیا باڵای تەنیا 71 سانتیمەتر بوو، لەگەڵ ئەوەی پزیشكەكان ئاگاداریان كردبووەوە كە دووگیانبوون مەترسیی گەورە لەسەر ژیانی دروست دەكات، بەڵام بڕیاری بوون بە دایكی دا.

ئەم ژنە لە ژیانیدا سێ منداڵی بووە كە هەریەكەیان لە كاتی لەدایكبووندا باڵایان نیوهێندەی دایكیا بووە.

6- ئەو دایكەی كە درێژترین ماوە لە بەینی دوو منداڵەكەیدا هەیە

ئیلیزابێت ئانبوتڵ، ئەو دایكەیە كە 41 ساڵ جیاوازیی تەمەن لە نێوان منداڵی یەكەم و دووەمیدا هەیە.

ئەم ژنە منداڵی یەكەمی كە كچە، لە تەمەنی 19 ساڵی و لە ساڵی 1956 بە دونیا هێناوە، منداڵی دووەمی كوڕە و لە تەمەنی 60 ساڵی، واتە لە ساڵی 1997، لەدایك بووە.

7- دایكی كەموەزنترین منداڵ

مەجبین شێخ، ئەو دایكەیە كە ڕیكۆردی كەموەزنترین منداڵی بەناوەوەیە. ئەم ژنە لە ساڵی 2004 منداڵێكی بە دونیا هێنا كە وەزنی تەنیا 567 گرام و باڵای 25 سانتیمەتر بوو.

8- ئەو دایكەی بە سكێك هەشت منداڵی بووە و هەموویان بە زیندوویی مانەوە

نادیا سلیمان، تاكە دایكە پاش ئەوەی ساڵی 2009 هەشت منداڵی بە سكێك هێنایە ژیانەوە، هەر هەشت منداڵەكەی بە زیندوویی مانەوە. ئەم ژنە پێشتریش بە یەك سك شەش منداڵی بووە.

9- دایكی زۆرترین منداڵ

ژنێكی ڕووسی كە لە نێوان ساڵانی 1703 بۆ 1782ی زاینی ژیاوە، ژنی جووتیارێكی ڕووسی بووە و لە ماوەی 40 ساڵدا و بە 27 جار دووگیانبوون 69 منداڵی بووە. ئەم ژنە 16 دوانە و حەوت سیانە و چوار جاریش چوار منداڵی بە یەك سك بووە.

هەروەها ڕیكۆردی ئەو دایكەی كە زۆرترین منداڵی بە زۆرترین دووگیانبوون هێناوەتە دنیاوە، بە ناوی لیڤیا ئەیڤانزی 44 ساڵەوەیە. ئەم ژنە بە 18 جار دووگیانبوون 18 منداڵی بووە كە هەموویان زیندوو ماون.