بەرهەمهێنانی شووتی بە قەبارەی دەنكە زەیتوونێك

28-01-2019 12:30

پەرەگراف

كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان لە شاری ئەنتاڵیای توركیا، پاش دوو ساڵ لە لێكۆڵینەوەی زانستی، توانیی شووتییەك بەرهەم بهێنێت كە قەبارەی بەقەدەر دەنكە زەیتوونێك دەبێت و كێشی تەنیا پێنج گرامە.

تامی ئەو شووتییە بچووكە كە كۆمپانیای ئێرووس تارم (Erüst Tarım) بەرهەمی هێناوە، هاوشێوەی تامی شووتیی گەورەیە.

40 بۆ 50 دانە لەو شووتییە لەنێو زەرفێكدا جێكراوەتەوە، كە كێشەكەی لە نێوان 150 بۆ 200 گرامدایە و نرخەكەیشی لە نێوان 8 بۆ 10 لیرەی توركیدایە.

هەفتەی ڕابردوو ئەم بەرهەمە نوێیەی كۆمپانیا ئەنتاڵییەكە، لەگەڵ 25 بەرهەمی دیكەی هاوشێوەدا نمایش كران.

كۆمپانیاكە جگە لە بەرهەمهێنانی شووتی بە قەبارەی زۆر بچووك، كوولەكە، باینجان، قەڕنابیت، كاهوو، هەروەها زیاتر لە 20 جۆر سەوزەواتی بە قەبارەی بچووك بەرهەم هێناوە.