پاکستان گوێدرێژ ھەناردەی چین دەکات

03-02-2019 01:02


پەرەگراف


حکومەتی پاکستان کێڵگەی نوێی پەروەردەکردنی گودرێژی بە مەبەستی ھەناردەکردنی بۆ چین دامەزراندووە.

بەپێی ھەواڵێکی بەشی فارسیی ماڵپەڕی بی بی سی، پاکستان ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی و کوتھێنانی بودجە بووەتەوە و ئەم ھەنگاوەی بە ئامانجی زیادکردنی داھاتی وڵات ناوەو دەیەوێت بە فرۆشتنی گوێدرێژ ساڵانە ملیۆنان دۆلاری دەستبكەوێت‌و كورتهێنان پڕبكاتەوە.

پاکستان بە ھەبوونی پێنج ملیۆن گوێدرێژ، لە دوای چین و ئەسیوبیا پلەی سێیەمی ئەو وڵاتانەی گرتووە کە زۆرترین گوێدرێژیان ھەیە.

پاکستان دەیەوێت لە سێ ساڵی یەکەمدا ٨٠ ھەزار گوێدرێژ ھەناردەی چین بکات.

گۆشتی گوێدرێژ لە وڵاتی چین خواستێکی زۆری لەسەرە، پێستەکیشی لە بەرھەمھێنانی کەرەستەی خۆراکیی تەندروست و دەرمانە کۆنە پزیشکییە میللیەکاندا بەکار دەھێنرێت.

کێڵگەی نوێی پەروەدەکردنی گوێدرێژ لە پاکستان، دەکەوێتە ویلایەتی خەیبەرپەختونخوا کە لەگەڵ ئەفغانستان ھاوسنوورە.