بەكارهێنانەكانی چای سەوز بۆ گەشەكردن و تەندروستی قژ

23-01-2017 09:04

پەرەگراف

 

‎چای سەوز  سەرچاوەیەكی گرنگی دژەئۆكسیدەكانە هەر بۆیە گرنگیەكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی . هەروەها چای سەوز بە شێوەیەكی سروشتی بۆ چارەسەری كڕێشی قژ و نەخۆشی بەڵەك وهەستیاری بێخی سەر بەسودە .

‎باشترین و پڕ بەهاترین  بەرهە می سروشتییە بۆ بەدەستهێنانی قژێكی بەهێز و درێژ . ئەمانە گرنگترەین سود و بەكارهێنەكانەكانە كە خۆت بتوانی بە ڕێگایەكی ئاسان ئەنجامی  بدەیت .

 

  • ماسكی چای سەوز  بۆ گەشەكردنی قژ

 

‎كەوچكێك ڕۆنی گوێزهندی و چای سەوز بە هەمان بڕ تێكەڵبكە . قژەكە بەش بەش بكەو ماسكەكەی لێ بدە . بۆ ماوەی نیو كاتژمێر بە قژەكەوە بیهێڵەرەوە پێش ئەوەی بە شامپۆ بیشۆیت. هەفتەی دوو جار ئەم پێكهاتەیە بەكار بێنە بۆ بەدەستهێنانی قژێكی بەهێز وپڕ. هەروەها دەتوانی هێلكەیەك تێكەڵ بكەیت و بۆ پێكهاتەكەی زیاد بكەی بۆ بەدەستهێنانی ماسكێكی تەندروست.

 

  • بەکارهێنانی چای سەوز پاش شۆردنی قژ

 

‎دەتوانی چای سەوز بەکاربێنیت پاش شۆردنی قژەکە بۆ  بەدەست هێنانی قژێکی نەرمو بریقە دار.دوو کیسی بچووک چا بکەرە ناو ۲_۳ کوپ ئاوی گەرمەوە تا سارد دەبێتەوە. ئێستا ئاوەکەی بە کاربێنە پاش شۆردنی قژت پاشان پێستی سەرتی پێ مەساج بکە.ئەمە یارمەتی گەشە کردن و ڕێگری کردن لە هەڵوەرینی قژەکەوکەمکردنەوەی کڕێش و هەر کێشەیەکی تری قژ دەکات هەروەها یارمەتی درێژ بونەوەی قژت دەدات.

 

  • چای سەوز وەك چارەسەری قژ

 

‎کوپێك ئاو بکەرە دەفرێکەوە پاشان دوو کەوچك گەڵای چای ‎سەوزی بۆ زیاد بکە،توێکڵی یەك لیمۆو یەك کەوچك زەیتی گوێز هند تێكەڵ بكە.پاشان هەموو کەرەستەکان بۆماوەی دوو خوولەك گەرم بکەو لێگەڕێ تا سارد دەبێتەوە،لە دوایدا ئەم گیراوەیە بە پارچەیەك لۆکە لە قژت بدەو چەند خولەکێکی کەم مەساجی بکە.وە  پێویستە بۆماوەی ٤٥ خولەك پێوەی بمێنێتەوە وە لەدوایدا بە شامپۆ بیشۆرەوە ئەمەش یارمەتی قژ دەدات بۆ گەشە کردن و ڕزگار بوون لە کڕێش. ئەتوانی لە ماوەی مانگێكدا ۳_٤ جار بەکاری بێنیت بۆ  بەدەست هێنانی ئەنجامێکی باش تر.

 

  • چای سەوز وەك نەرمكەرەوەی قژ

 

‎ دوو کیس چای بچوک، یان سێ بۆ چوار گەڵای چای سەوز بکەرە یەک کوپ ئاوی گەرمەوە. ئێستا یەک کەوچک ڕۆنی گوێزی هیندی لەگەڵ یەک کەوچک هەنگوینی بۆ زیاد بکە. هەموو پێکهاتەکان بە باشی تێکەڵ بکە، پاشان گیراوەکە لە پرچەکە بدە. پاشان وازی لێ بهێنە بۆ ماوەی ۳۰ خولەک. ئەمە باشترین نەرمكەرەوەی پرچە، کە هەنگوینەکە یارمەتی دەدات بدرەوشێتەوە.

 

  • دروستکردنی شامپۆی چای سەوز لە لایەن خۆتەوە

 

‎ دوو کیسی بچوکی چای سەوز بکەرە نێو کوپێک ئاوی گەرمەوە بۆ ماوەی ۲٥ خولەک، پاشان لێیگەڕێ تا سارد دەبێتەوە. ئێستا یەک کوپ ئاوی چای سەوز (سابونی قشتالی كە لە زەیتی زەیتون و سۆدە دروست دەكرێت )و یەک بۆ دوو کەوچک ڕۆنی زەیتی زەیتون بکەرە نێو پێکهاتەکەوە، وە دەتوانیت چەند دڵۆپەیەک ڕۆنی نەعنا یان گوڵ وەک عەترێک بەکاربهێنیت. ئەم شامپۆیە بەکار بهێنە لە جیاتی شامۆی کیمیایی، ئەمە شامپۆیەکی زۆر باشە کە تەنها پرچت خاوێن ناکاتەوە بەڵکو نەرمیشی دەکاتەوە.

 

 

وەرگێڕانی: سیما ڕزگار