بەتریقەکان بەمشێوەیە یادی ڤالانتاین دەکەنەوە

14-02-2019 02:55

پەرەگراف- پەپولە هۆشیار

لە ڕۆژی ڤالانتایندا و لە پێشانگایەکی زیندەوەرانی ئاویی لە سان فرانسیسکۆی ئەمریکا، بەتریقەکان بەشێوازی تایبەتی خۆیان خۆشەویستی بۆ یەکتر دەردەبڕن.

وەک نەریتێکی ساڵانە، بەرپرسانی ئەو پێشانگایە لە ڕۆژی ڤالانتایندا چەند دڵێکی سووری لە خوری دروستکراویان دا بە ژمارەیەک لە بەتریقە نێرەکان. ئەوانیش لەسەرخۆ دڵەکانیان هەڵگرتەوە و بەرەو هێلانەکانیان ڕۆیشتنەوە.

دوای چاودێریکردن دەرکەوت کە ئەو بەتریقانە دڵەکان دەبەنەوە بۆ "خۆشەویستەکانیان" لە هێلانەکانیاندا، دواتر خورییە سوورەکان بەکاردەهێنن بۆ ڕووپۆشکردنی هێلانەکانیان.

ئه‌م چالاکییه‌ به‌ شێکه‌ له‌ هه‌وڵی به‌رنامه‌ی زۆرکردنی ژماره‌ی بەتریقی ئه‌فریقی، که‌ ژماره‌یان که‌مه‌و مه‌ترسی له‌ ناوچونیان له‌سه‌ره.