بە وێنە؛ ئێسكەپەیكەری یەكەم مرۆڤ لە ئەسیوبیایە

22-02-2019 01:49


پەرەگراف


مۆزەخانەی میللیی ئەسیوبیا، یەكێك لە گرنگترین مۆزەخانەكانی قاڕەی ئەفریقایە. ئێسكەپەیكەری كۆنترین مرۆڤ كە دۆزراوەتەوەو بە "یەكەم مرۆڤ ناسراوە"، لەو مۆزەخانەیەدایە.

مۆزەخانەی میللیی ئەسیوبیا دەكەوێتە شاری ئەدیس ئەبابای پایتەختی وڵاتەكەوە. گرنگترین تایبەتمەندیی مۆزەخانەكە بوونی ئێسكەپەیكەری بەبەردبووی كۆنترین مرۆڤە تێیدا، كە ئێسكەپەیكەری ژنێكە بە (لوسی) ناسراوە. بەپێی پشكنینەكان مێژووەكەی بۆ سێ‌ ملیۆن و 200 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

پەیكەری لوسی لە چوارچێوەی (گەشتی ئاشتی و خۆشەویستی)دا كە لەلایەن چالاكانی ئەسیوبیاوە ڕێكخراوە، نمایش كرا. بڕیارە لە (سۆماڵ، سوودان، ئەفریقای باشوور، ئۆگەندا، كینیا و جیبۆتی)یش نمایش بكرێت.

ئێسكە پەیكەری لوسی، ساڵی 1974 لە ناوچەی ئافاری ئەسیوبیا دۆزراوەتەوە.

هەر لەم مۆزەخانەیەدا پاشماوەی بەبەردبووی ئاژەڵێك هەیە كە مێژووەكەی بۆ چوار ملیۆن و 400 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. ئەنجامی پشكنینەكان دەریخستووە كە ئەو ئاژەڵە مەیموون بووە و باڵای 120 سانتیمەتر و كێشی 50 كیلۆ گرام بووە، هەروەها نیوەی ژیانی لەسەر درەختەكان بەسەر بردووە.