بەتەمەنترین ژنی جیهان، ڕزگاربوویەكی شێرپەنجەیە

10-03-2019 01:26


پەرەگراف

ژنێكی ژاپۆنی وەك بەتەمەنترینی جیهان دیاری كراوەو ماڵپەڕی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان نازناوی بەتەمەنترین كەسی سەر زەوی پێبەخشیوە.

ئەو خانمە ناوی كانیە تاناكایە و لەئێستادا تەمەنی 116 ساڵ و 66 ڕۆژە.

ئەو لە 2ی كانونی دووەمی ساڵی 1903 لەدایكبووەو حەوتەم منداڵی دایك و باوكی بووە، دواتر لە تەمەنی 19 ساڵی ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و بووەتە خاوەنی چوار منداڵ.

تاناكا ئێستا لە خانەیەكی بەساڵاچووانی شاری فوكۆوكای ژاپۆن ژیان بەسەر دەبات و حەزدەكات بەیانیان زوو لەخەوهەستێت و یاری تاوڵە بكات و ڕاهێنانە وەرزشییەكان ئەنجام بدات.

پزیشكەكان لەتەمەنی 103 ساڵیدا توشبونی ئەو ژنەیان بە نەخۆشی شێرپەنجە ئاشكراكرد، بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەر توانراوە بەسەریدا زاڵبێت‌و لەنەخۆشییەكە ڕزگاری بووە.

چاكبوونەوەی لە نەخۆشیی شێرپەنجە بەو تەمەنەوە نیشانەی بەرزیی ورەو ئیرادەی تاناكایە، بەوپێیەی پزیشكەكان لایەنی دەرونیی‌و ئیرادەی كەسانی توشبووی شێرپەنجە بە هۆكارێكی گرنگ لە قەڵەم دەدەن بۆ چاكبوونەوەی نەخۆشەكە.

دیاریكردنی كانیە تاناكا وەك بەتەمەنترین ژنی جیهان، دوای مردنی تیۆ میاكۆی ژاپۆنی دێت كە مانگی تەموزی ساڵی ڕابردوو لەتەمەنی 117 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.