بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ناسا بۆ یەكەم جار وێنەی شەپۆلەكانی سەروو دەنگ دەگرێت

پەرەگراف

ئاژانسی ناسای ئەمەریكا لە هەنگاوێكی مێژووییدا بۆ یەكەم جار وێنەی (شەپۆلەكانی سەروو دەنگ)ی گرت.

بەپێی هەواڵێك كە بەشی فارسیی ماڵپەڕی بی بی سی بڵاوی كردووەتەوە "ئاژانسی ناسا ژمارەیەك وێنەی ئەو ساتەی بڵاوكردووەتەوە كە دوو فڕۆكەی سەروو دەنگ دیواری دەنگی دەشكێنن."

فڕۆكەی سەروو دەنگ (سۆپەرسۆنیك) فڕۆكەیەكە دەتوانێت بە خێرایی زیاتر لە بڵاوبوونەوەی دەنگ (363 مەتر لە چركەیەكدا) بفڕێت.

لە كاتێكدا كە فڕۆكەیەك بەو خێراییە دەفڕێت، ژمارەیەك شەپۆلی تایبەت دروست دەكات و لە ئەنجامی ئەوەشدا دەنگێك دێتەبوون كە لەسەر زەویش دەبیسترێت، ئەو دەنگە بە "تێكشكانی دیواری دەنگی" ناسراوە.

گرتنی وێنەی تێكشكانی دیواری دەنگی لەو ڕووەوە گرنگە كە لێكۆڵەران بە بینینی ئەو وێنەیە دەتوانن تێبگەن لەوەی ئەم شەپۆلانە چۆن كار دەكەن، ئەوەش هاوكاریان دەبێت بۆ دیزاینكردنی فڕۆكەی سەروو دەنگ بە شێوەیەكی پێشكەوتووتر.

ئەم وێنانە زیاتر لە هەموو دەزگا و ئاژانسەكان، بۆ ئاژانسی ناسا گرنگ و سەرنجڕاكێشە، چونكە سەرقاڵی دروستكردنی فڕۆكەیەكی سەروو دەنگە بە ناوی (X-59) بە تەكنەلۆژیای سەروو دەنگ، بەڵام بەبێ‌ دەنگ. فڕۆكەیەك كە هاوشێوەی فڕۆكەكانی دیكە دیواری دەنگی تێكناشكێنێت.

لەبریی شكاندنی دیواری دەنگی، لە كاتێكدا كە ئەم فڕۆكەیە خێرایی دەنگ تێدەپەڕێنێت، ژاوەژاوێك دەبیسترێت.

فڕۆكەی (X-59)

ئەم وێنانە یارمەتیی ناسا دەدات كە تەكنەلۆژیایەكی گونجاو بۆ دروستكردنی ئەم فڕۆكەیە هەڵبژێرن، هەروەها لەبارەی ئەو دەنگانەی لە كاتی تێكشكانی دیواری دەنگی بەرهەم دێن، زانیاریی زیاتریان دەست بكەوێت.

ئێستا ناوچەكانی فڕینی فڕۆكەكانی سەروو دەنگ بەهۆی دەنگە گەورەكەیانەوە سنووردارە، بەڵام بەرهەمهێنانی فڕۆكەیەك كە لە كاتی تێپەڕاندنی خێرایی دەنگدا، دەنگێكی سامناكی نابێت، پێشكەوتنێكی مێژوویی دەبێت.

جیتی هاینك، فیزیازانی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ناسا، كە ساڵانێك بۆ بینینی ئەم ساتە كاری كردووە، دەڵێت "ئەو ساتەی ئەم وێنانە دەركەوتن، خەریك بوو لە خۆشیدا ببورێمەوە."

2019-03-11 20:39:00