بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ئەم كۆترە بە ملیۆنێك و 419 هەزار دۆلار فرۆشرا

پەرەگراف

كۆترێكی پێشبڕكێ‌ كە چەندین جار لە پێشبڕكێكاندا پاڵەوان بووە، بە ملیۆنێك و 250 هەزار یۆرۆ(دەكاتە ملیۆنێك‌و 419 هەزارو 316 دۆلار) فرۆشرا.

كۆترەكە ناوی (ئارماندۆ)یە و لە كاتی فرۆشتنی لە زیادكردنێكی ئاشكرادا، بە "باشترین كۆتری بەلجیكی لە مێژوودا ناو برا، كە دەتوانێت ڕێگەیەكی دوور بە ماوەیەك ببڕێت كە پێشتر هیچ كۆترێك ئەو توانایەی نەبووە"، هەروەها كۆترەكە نازناوی "لویس هامڵتۆنی ناو كۆترەكان"ی وەرگرتووە.

ڕیكۆردی فرۆشتنی گرانترین كۆتر لە ڕابردوودا 376 هەزار یۆرۆ بووە.

ئارماندۆی پاڵەوان كە تەمەنی پێنج ساڵە، ئێستا خانەنشینە و چەند بێچوویەكی هەیە.

ئەو كەسەی كە زیادكردنە ئاشكراكەی بۆ ئەم كۆترە ئەنجام دا، بە كەناڵی بی بی سی گوتووە"ئەو ساتەی زیادكردنەكە یەك ملیۆن یۆرۆی تێپەڕاند، هەستێكی خۆش و غەریبمان هەبوو. خەریكبوو لە خۆشیدا باڵمان دەگرت."

هەروەها دەڵێت "لە خەویشماندا نەماندیبوو نرخی كۆترەكە بەو ئەندازەیە بەرزببێتەوە. ئێمە هیوادار بووین كۆترەكە بە نرخی 400 تا 500 هەزار یۆرۆ بفرۆشین، تەنانەت نرخی 600 هەزار یۆرۆ بۆ ئێمە خەون بوو."

ئەو ئاماژەی بەوە كردووە "دوو كڕیاری چینی ڕكابەری لە نێوانیاندا دروست بوو و لە ماوەی یەك كاتژمێردا نرخی كۆترەكەیان گەیاندە یەك ملیۆن و 250 هەزار یۆرۆ."

ئارماندۆ خانەنشین بووە و چیتر بەشداریی پێشبڕكێ‌ ناكات

بەپێی قسەی ئەو كەسە، نرخی ئاسایی یەك كۆتری پێشبڕكێ‌ دوو هەزارو 500 یۆرۆیە، بەڵام ئارماندۆ كۆترێكی ئاسایی نییە، چونكە ئەو لە سێ‌ پێشبڕكێی جیاوازی بەناوبانگی كۆتردا پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە.

ئێستا هەرچەندە ئارماندۆ خانەنشین بووە و چیتر بەشداریی پێشبڕكێ‌ ناكات، بەڵام خاوەنەكەی چاوی لە نەوەكانیەتی، كە ئەو جۆرە كۆترە دەتوانێت تا تەمەنی 10 ساڵی بێچووی ببێت و تا 20 ساڵیش بژی.

2019-03-19 20:43:23