بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ڕیستۆرانتەكەی شێف نوسرەت لە مەترسیدایە.. خەریكە قەرز سەری خاوەنەكەی دەخوات

پەرەگراف

لەگەڵ ئەو سەركەوتنە گەورەیەی شێفی بەناوبانگی توركی نوسەرت گوكجە بەدەستیهێناوە، بەڵام لەئێستادا ڕیستۆرانتەكەی مەترسی داخستنی لەسەرەو بەهۆی كەڵەكەبونی قەرزێكی زۆرەوە نزیكە لەوەی بفرۆشرێت.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی بلومبێرگ، گروپی كۆمپانیاكانی دۆگلاس هۆڵدینگ كە خاوەندارێتی ڕێستۆرانتەكەی شێف نوسرەت دەكات، قەرزێكی زۆری لەسەر كەڵەكە بووە و نزیكە لەوەی توشی مایەپوچبوون ببێت، بۆ دانەوەی بەشێكی ئەو قەرزانەش ناچارن بەشێك لە پشكەكانیان بفرۆشن.

ئەو كۆمپانیایە لەلایەن فەریت شیهینك بازرگانی ناسراو بەڕێوەدەبرێت و لەساڵی ڕابردوودا بڕی قەرزەكانی بەڕێژەی %17 زیادی كردووە، بەجۆرێك گەیشتووەتە 28.6 ملیار لیرە كە دەكاتە نزیكەی 5 ملیارو 200 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی.

ڕێستۆرانتەكەی شێف كە بەشێوازی خوێكردن بە گۆشت و خۆراكەكانیدا ناوبانگێكی زۆری دەركردووە، لە چەند وڵاتێكی جیهان لقیان هەیە و زۆرێك لە ئەستێرە و كەسایەتییە بەناوبانگەكانی جیهان سەردانیان كردووە، بۆ ئەوەی چێژ لە تامی خواردنەكانی و بەتایبەت پارچە گۆشتەكانی وەربگرن.

هۆكارێكی دیكە كە وایكردووە كۆمپانیای خاوەن ڕێستۆرانتەكە نەتوانێت قەرزەكانی بە دراوی بیانیی بداتەوە، دابەزینی بەهای لیرەی توركییە بەرامبەر بە دۆلار و دراوەكانی دیكەی جیهان، ئەوەش بەهۆی كێشە سیاسییەكانی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرەوەیە.

دۆگلاس هۆڵدینگ لەساڵی ڕابردوودا بەشێكی لە هۆتێل و پڕۆژەكانی لە توركیا و ئەمریكا و ئیسپانیا فرۆشت، بەڵام ئەوانەش نەیانتوانی لەو قەرزانە ڕزگاری بكەن.

2019-03-24 11:09:10