2 هەزارو 500 ساڵە ئەم هێلكانە لەم گۆزەیەدان

29-03-2019 02:46


پەرەگراف


شوێنەوارناسانی چینی گۆزەیەكی پڕ لە هێلكەیان دۆزییەوە، كە مێژووەكەی بۆ 2 هەزارو 500 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

لە ناوچەیەكی شوێنەواریی شاری (شانگ شینگ)ی ڕۆژهەڵاتی چین، شوێنەوارناسان گۆزەیەكی پڕ لە هێلكەیان دۆزییەوە كە 20 هێلكەی تێدایە.

ئەم گۆزە پڕ لە هێلكەیە ناوی (هێلكەی سەد ساڵە)ی لێ‌ نراوە كە جۆرێكە لە خۆراكە چینییەكان و بە شێوازێكی تایبەت دروست دەكرێت. تێیدا هێلكەی باڵندە تێكەڵ بە هەندێك پێكهاتەی دیكە دەكرێت و بۆ ماوەی چەند هەفتە یان چەند مانگێك هەڵدەگیرێت.

لەگەڵ گۆزە پڕ لە هێلكەكەدا، ژمارەیەك قاپ و قاچاخی لە قوڕ دروستكراو و پێداویستیی چێشتلێنان لەو شوێنەدا دۆزراونەتەوە.

بەپێی لێكۆڵینەوەی شوێنەوارناسانی چینی، مێژووی ئەو پارچە شوێنەواری‌و هێلكانە بۆ 2500 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

ئەو هێلكانە لەناو گۆزەیەكی لە قوڕ دراوستكراودا هەڵگیراون‌و سەری گۆزەكە بە توندی داخراوە.

زانایانی چینی دەیانەوێت لێكۆڵینەوەی زیاتری لەبارەوە بكەن.