ئۆتۆمبێلێك لە كاتی داڕووخانی شەقامێك بەهۆی لافاوەوە، موعجیزەئاسا ڕزگاری دەبێت

02-04-2019 08:23


پەرەگراف

لە كاتی داڕووخانی شەقامێكدا بەهۆی لافاوەوە لە گوندێكی ئێران، ئۆتۆمبێلێك بە شێوەیەكی سەرسوڕهێنەر ڕزگاری دەبێت.

بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ماوەی چەند هەفتەیەكە پارێزگاكانی ئێرانی گرتووەتەوە، لە دەیان شار و شارۆچكەو گوند لافاوی گەورە دروست بووەو زیانی گیانی‌و ماددیی گەورەی خستووەتەوە، بەڵام چەندین ڕووداوی سەرنجڕاكێشی ڕزگاربوونی خەڵك بە شێوەیەكی سەرسوڕهێنەر لە ناوچە جیاوازەكان تۆمار كراون.

لە نوێترین ڤیدیۆشدا لە گوندی بلیلوەند سەر بە شارۆچكەی خوڕەمئابادی پارێزگای لوڕستان كە لافاوێكی گەورەی تێدا دروست بووە، گرتەی ڤیدیۆیی ئۆتۆمبێلێك تۆمار كراوە كە لە كاتی تێپەڕینیدا شەقامەكەی ژێری هەرەس دەهێنێت، بەڵام ئەو موعجیزەئاسا ڕزگاری دەبێت.