بنەمای پەرەگراف متمانەیە

یەكەم چاوی دەستكرد لە مێژووی مرۆڤایەتیدا كەی و بۆ كێ دروست كراوە؟

پەرەگراف- شوان هەورامی، شوێنەوارناس

بەپێی دۆزینەوە شوێنەوارییەكان، یەكەم چاوی دەستكرد زیاتر لە پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر بۆ ئافرەتێكی ئێرانی دروست كراوە.

لە ساڵی 2007ی زایینی، تیمێكی شوێنەوارناسانی ئێرانی و ئیتاڵی؛ لە شوێنەواری شاری سوختە، كە شوێنەوارێكی مێژوویی سەرزەویی ئێرانی كەونارایە، یەكەم چاوی دەستكرد كە بۆ مرۆڤ دانراوە، دۆزرایەوە.

شاری سوختە، دەكەوێتە باشووری خۆرهەڵاتی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلوجستان. مێژووی ئەم شوێنەوارە بۆ نیوەی دووەمی هەزارەی چوارەمی پێش زایین دەگەڕێتەوە، واتە؛ نزیكەی 3300 ساڵ پێش زایین.

لە گۆڕستانەكەی شاری سوختە، گۆڕی ئافرەتێك دۆزرایەوە كە چاوێكی دەستكردی بۆ دروست كراوە. تا دۆزینەوەی گۆڕەكەش، چاوە دەستكردەكە بە كوالێتییەكی زۆر باش مابووەوە.

بەپێی لێكۆڵینەوەی شوێنەوارناسەكان، چاوەكە لە چەوریی ئاژەڵی و قیری ڕەش دروست كراوە.

چاوەكە دوو كونی تێدایە و بە پەت بە كەللەسەری ئافرەتەكەوە بەستراوەتەوە.

لێكۆڵینەوەكان دەریان خستووە ئافرەتەكە تەمەنی لە نێوان 28 بۆ 30 ساڵدا بووە.

هەرچەندە بەپێی پشكنینەكان زۆرینەی ئافرەتەكانی شاری سوختە باڵایان زۆر بەرز نەبووە، بەڵام ئەو ئافرەتەی چاوە دەستكردەكەی بۆ دروست كراوە؛ باڵای نزیكەی 180سانتیم مەتر بووە.

2019-04-12 18:02:08