بنەمای پەرەگراف متمانەیە

باڵنده‌یه‌ك خاوه‌نه‌كه‌ی خۆی كوشت

باڵنده‌یه‌ك خاوه‌نه‌كه‌ی خۆی كوشت

په‌ره‌گراف

له‌ ویلایه‌تێكی كالیفۆنیا، باڵنده‌یه‌كی جۆری كاسۆواری، خاوه‌نه‌ 75 ساڵه‌كه‌ی خۆی كوشت.

پۆلیسی شارۆچكه‌ی ئالاچوا له‌ ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ئه‌مریكا، به‌ بی بی سیی ڕاگه‌یاندووه‌ "ڕۆژی هه‌ینی له‌ حاڵه‌تێكی فریاكه‌وتندا پیاوێكیان گه‌یاندووه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ كه‌ له‌لایه‌ن باڵنده‌ كاسۆوارییه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ سه‌ختی بریندار كرابوو".

كاسۆواری (Cassowary) یه‌كێكه‌ له‌و باڵندانه‌ی كه‌ توانای فڕینی نییه‌ و خاوه‌نی كێشێكی زۆر و قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌. له‌ كاتێكدا كه‌ هه‌ست به‌ مه‌ترسی بكات، ده‌توانێن مرۆڤ به‌ سه‌ختی بریندار بكات.

خاوه‌نی باڵنده‌كه‌ به‌ ناوی ماروین هاخوس، ته‌مه‌نی 75 ساڵ بووه‌، كه‌ پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

به‌رپرسانی پۆلیسی شارۆچكه‌كه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ "سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌ ڕووداوه‌كه‌، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌و پیاوه‌ به‌ته‌مه‌نه‌ له‌ كاتی ڕۆیشتندا كه‌وتووه‌ به‌ زه‌ویدا و پاشان ئه‌و باڵنده‌یه‌ هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ری".

به‌پێی گێڕانه‌وه‌كان ئه‌و پیاوه‌ له‌و جۆره‌ باڵنده‌یه‌ی په‌روه‌رده‌ كردووه‌. ئه‌و باڵنده‌یه‌ش كه‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام دابوو، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ بۆ شوێنێكی پارێزراو گواستراوه‌ته‌وه‌.

به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانیه‌وه‌، له‌ ویلایه‌تی فلۆریدا بۆ په‌روه‌رده‌كرنی ئه‌و جۆره‌ باڵنده‌یه‌ پێویسته‌ مۆڵه‌ت له‌ حكومه‌ت وه‌ربگیرێت.

كاسۆواری (Cassowary) وشترمل و باڵنده‌ی هێرشبه‌ریشی پێ‌ ده‌گوترێن. زیاتر له‌ غینیا و جه‌زائیر و ناوچه‌كانی باكووری ڕۆژاوای ئوسترالیا ده‌ژی. ئێستا سێ‌ جۆر له‌م باڵنده‌ له‌سه‌ر زه‌وی ماون. خواردنی ئه‌م جۆره‌ باڵنده‌یه‌ میوه‌یه‌، به‌ڵام به‌گشتی زۆر شت ده‌خوات.

باڵنده‌یه‌ك خاوه‌نه‌كه‌ی خۆی كوشت

2019-04-14 23:45:50