بنەمای پەرەگراف متمانەیە

مردنی كیسەڵێكی دەگمەن پسپۆڕان نیگەران دەكات

پەرەگراف

بە مردنی كیسەڵێكی جۆری یانگتسی لە چین، كە لە دەگمەنترین جۆری كیسەڵەكانە، مەترسیی لەناوچوونی ئەم جۆرە گیاندارە زیاتر بووە. پسپۆڕان دەڵێن "ئێستا تەنیا سێ‌ دانەیان لە جیهاندا ماون".

24 كاتژمێر بەر لە مردنی ئەم گیاندارە دەگمەنە، پسپۆڕان بۆ پێنجەمین جار هەوڵیان دا لە ڕێگەی پیتاندنی دەستكردەوە نەوەیەكی نوێ‌ بەم كیسەڵە بخەنەوە.

پسپۆڕەكان دەڵێن "سەرەتا كرداری پیتاندنەكە بە باشی بەڕێوەچووە و كیسەڵەكە بارودۆخی باش بووە، بەڵام ڕۆژی دواتر بارودۆخی تێكچووە و گەیشتووەتە ئاستێك كە بە مردنی كۆتایی هاتووە".

تەمەنی كیسەڵ‌كە زیاتر لە 90 ساڵ بووە.

یانگتسی، قەبارەیەكی گەورەی هەیە و كێشی هەندێكیان دەگاتە 90 كیلۆ. ئەم جۆرە كیسەڵە بەهۆی ڕاوكردنی و تێكچوونی ژینگەكەی، لەبەردەم مەترسیی لەناوچووندایە.

لێكۆڵینەوە لەبارەی هۆكارى مردنی كیسەڵەكەوە دەستی پێ‌ كردووە و هێلكەدانی كیسەڵەكە بۆ لێكۆڵینەوە بۆ تاقیگەی تایبەت دەگوزارێتەوە.

ئێستا لەم جۆرە كیسەڵە تەنیا یەك دانە لە وڵاتی چیندا ماوە، كە ئەویش ڕەگەزی نێرە. لە وڵاتی ڤێتنامیش دوو یانگتسی لە ژینگەیەكی تەندروستدا پارێزراون. لێكۆڵەران دەڵێن لەم جۆرەی كیسەڵ تەنیا ئەم سێ‌ دانە لە جیهاندا ماون.

2019-04-16 10:31:48