بنەمای پەرەگراف متمانەیە

پەنجەی خۆی قرتاند لەبەر ئەوەی بە هەڵە دەنگی دابوو

پەرەگراف

دەنگدەرێكی هیندستانی لەبەر ئەوەی بە هەڵە دەنگی دابوو، پەنجەی خۆی قرتاند.

پاوان كۆمار كە پیاوێكی 25 ساڵی هیندستانییە، دوای دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هیندستان لە ناوەندێكی ویلایەتی ئووتار پرادیش، بۆی دەركەوت كە دەنگی بەو كاندید و حیزبە نەداوە كە خۆی ویستوویەتی، بەڵكو بە هەڵە دەنگی داوە.

ئەو دەنگدەرە هیندستانییە كە لایەنگری پارتی باهوجان ساماج بووە، لە دەنگدانەكەدا بە هەڵە دەنگی بۆ كاندیدی پارتی بهاراتیا جاناتا داوە كە پارتی دەسەڵاتدارە.

ئەو پیاوە لەبەر تووڕەبوونی لەو هەڵەیەی خۆی و بۆ پیشاندانی پەشیمانی لە دەنگدانەكەی، ئەو پەنجەیەی خۆیی بڕی كە دەنگی پێ‌ دابوو.

براكانی پاوان كۆمار كە دوای ڕووداوەكە ئەویان بۆ نەخۆشخانە بردووە، دەڵێن پاش تیرماركردنی برینەكەی لەلایەن پزیشكەوە، ڕەوانەی ماڵەوە كراوە.

گرتەیەكی ڤیدیۆیی ئەو پیاوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە كە تێیدا دەڵێت "ویستوویەتی دەنگ بەو لیستە بدات كە لۆگۆی فیلی لەسەرە، بەڵام بە هەڵە دەنگی بە لیستێك داوە كە لۆگۆكەی گوڵێكە".

هەڵبژاردنی پەرلەمانی هیندستان، لە 11ی مانگی نیسان دەستی پێ‌ كردووە، بەهۆی گەورەیی وڵاتەكە و زۆریی دەنگدەران، شێوازێكی دەنگدان پەیڕەو دەكرێت كە پرۆسەكە تا پێنج هەفتە بەردەوام دەبێت.

2019-04-19 11:11:51