بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ئەکتەرێکى ئێرانى دژى بڕیارێکى ترەمپ بایکۆتى ئۆسکار دەکات

پەرەگراف

لە بەرانبەر بڕیارى ڕاگرتنى پێدانى فیزاى ئەمریکا بە هاوڵاتییانى ئێرانى و شەش وڵاتى دیکە، یەکێک لە ئەکتەرە ئێرانییە بانگهێشتکراوەکان بۆ ئۆسکار بایکۆتى مەراسیمەکە دەکات.

پاش ئەوەى فیلمى (فرۆشیار)ى دەرهێنەرى ناودارى ئێرانى (ئەسغەر فەرهادى) وەک یەکێک لەو پێنج فیلمە دیارى کرا کە ڕکابەریى خەڵاتى ئۆسکار بۆ باشترین فیلمى بیانى دەکات، تەرانە عەلیدوستى کە لەگەڵ شەهاب حسێنى ڕۆڵى سەرەکى لە فیلمەکەدا دەگێڕێت، ڕایگەیاند بایکۆتى فێستیڤاڵەکە دەکات.

ئەو ئەکتەرە ناودارە ئێرانییە کە لە ماوەى ڕابردووشدا ڕۆڵى (شەهرەزاد)ى لە زنجیرەى (شەهرەزاد)دا گێڕا و لە هەرێمى کوردستانیش بینەرێکى زۆرى هەبوو، لە لاپەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى ئینستاگرام نووسیویەتی "بڕیارى ڕاگرتنى پێدانى فیزا بە هاوڵاتییانى ئێرانى‌و شەش وڵاتى دیکە لەلایەن ئەمریکاوە، ئەگەر کاتییش بێت، جێگاى قبووڵکردن نییە".

تەرانە عەلیدوستى رایگەیاندووە "ئەگەر ئەو بڕیارە بوارى فەرهەنگییش نەگرێتەوە، ئامادە نیم بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵى ئۆسکار گەشت بۆ ئەمریکا بکەم".

 تەرانە عەلیدوستى، ئەکتەرێکى دیارى ئێرانییە و لە چەندین فیلم و زنجیرەى دیاردا ڕۆڵى سەرەکیى گێڕاوە. چەندین خەڵاتى لە فێستیڤاڵە ناوخۆیى و دەرەکییەکاندا وەرگرتووە و هەمیشە جێگا بایەخى دەرهێنەرە ناودارەکانى ئێران بووە.

دوایین بەشداریشى لە فیلمى (فرۆشیار)ى ئەسغەر فەرهادى بوو، کە فیلمەکە ساڵى ڕابردوو خەڵاتى باشترین ئەکتەرى پیاو و باشترین سیناریۆى لە فێستیڤاڵى (کان) وەرگرت. هەروەها بووە پڕفرۆشترین فیلم لە مێژووى سینەماى ئێراندا. لەمساڵیشدا لەگەڵ چوار فیلمى دیکە، بۆ وەرگرتنى خەڵاتى باشترین فیلمى بیانى لەئەکادیمیای ئۆسکار کاندید کراوە، کە بڕیارە لە ڕۆژى 26/2/2017 خەڵاتەکان دابەش بکرێت.

2017-01-26 17:55:21