بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ئەو گیاندارانەی كە سیخوڕی بۆ دەوڵەتان دەكەن

پەرەگراف

یەكەمین یاسای سیخوڕی ئەوەیە كە لە سیخوڕ نەچیت.

نەهەنگی سپی كە بەم نزیكانە سەر و كەللـەی دانەیەكیان لە ئاوەكانی جەمەسەری باكوور لە نەرویج پەیدا بوو، بە باشترین شێوە كار بەم یاسایە دەكات، بەڵام ئەم جارەیان ڕەنگە بەهۆی هەڵەیەكی دیارەوە دەستەكەی ئاشكرا بووبێت.

ڕاوچییەكان و پسپۆڕە نەرویجییەكان گومانیان لە سیخوڕبوونی ئەم نەهەنگە هەیە، چونكە هەندێك ئامێری تایبەت بە كامێرای ژێر ئاو بە جەستەیەوە بوو كە لەسەری نووسرابوو دروستكراوی شاری سانت پیتەرزبۆرگی ڕووسیایە. هەرچەندە ڕووسیا ئەوە ڕەتدەكاتەوە كە ئەو نەهەنگە سیخوڕیی بۆ وڵاتەكەی كردبێت.

ئەم ڕووداوە ڕاست بێت یان نا، ئەمە ئەو ڕاستییە ناگۆڕێت كە گیانداران لەلایەن وڵاتانی زلهێزەوە لەسەر سیخوڕیكردن ڕاهێنراون. لێرەدا تیشكێك دەخەینە سەر ئەو گیاندارانەی كە بە شێوەیەكی نهێنی بەشدارییان لە كارە سیخوڕییەكاندا كردووە.

پشیلەى گوێگر

ئەگەر تەنیا یەك شت لەبارەی پشیلەكانەوە بزانین، ئەوەیە كە هەر كارێك لە هەر كاتێكدا كە بیانەوێت، دەیكەن. پشیلە گیاندارێكی ئاڵۆزە و ناتوانین بە ئاسانی پێشبینیی كارەكانی بكەیت. ڕەنگە هەر لەبەر ئەوەش بێت كە ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا (سی ئای ئەی) بەو ئەنجامە گەیشتووە كە ئەم گیاندارە بژارەیەكی گونجاوە بۆ ڕۆڵبینین وەكو كارمەندێكی نهێنی.

لە ساڵانی دەیەی 1960 نزیكەی 14 ملیۆن دۆلار لە پرۆژەیەكدا خەرج كرا، تا ئامێری بیستن لە جەستەی پشیلەیەكدا جێگیر بكەن. ئامانج لەو كارە ئەوە بوو كە پشیلەكە بنێرە جێیەك كە تێیدا سیخوڕە ڕووسییەكان كۆدەبوونەوە، بۆ ئەوەی زانیارییەكانی ناو گفتوگۆكانیان بۆ سی ئای ئەی كۆبكاتەوە.

ئەو ئەركە هەر لە یەكەم ڕۆژدا شكستی هێنا، چونكە پشیلەكە لە دەرەوەی باڵیۆزخانەی یەكێتیی سۆڤیەت بوو بە ژێر ئۆتۆمبێلەوە و مرد.

شەمشەمەكوێرەی بۆمبڕێژكراو

ئەم گیاندارە بێدەنگە، لە تاریكیدا كار دەكات و بە گشتی لە پەناگا شاراوەكانی خۆی لە ئەشكەوتەكاندا دەژی، تایبەتمەندیی پێویستی بۆ بوون بە سیخوڕ تێدایە، هەر بۆیە ئەمریكییەكان ئەم گیاندارەشیان ڕاكێشایە ناو كارە سیخوڕییەكانی خۆیانەوە.

لە جەنگی جیهانیی دووەمدا، دكتۆرێكی ددان بیرۆكەی بۆمبڕێژكردنی یەك ملیۆن شەمشەمەكوێرەی داڕشت. ئامانج ئەوە بوو كە ئەو شەمشەمەكوێرە بۆمبڕێژكراوانە بە ئاسمانی یاباندا بڵاوبكەنەوە و لەگەڵ نیشتنەوەیان لەسەر بیناكانی ئەو وڵاتە، بە جارێك بتەقنەوە و وێرانكار و شەڵەژانێكی دەروونی دروست بكەن.

لەو چوارچێوەیەدا تاقیكردنەوەی زۆریان ئەنجام دا، تەنانەت بەهۆی هەڵەیەكی ئەو تاقیكردنەوانەوە شوێنێكی پاراستنی فڕۆكە سووتا، بەڵام ئەم بیرۆكەیە دواجار هەر تەواو نەكرا.

مێش و مەگەز

ئەم پرۆژەیە نموونەیەكی دەگمەن بوو بۆ دروستكردنی سیخوڕێكی هەستپێنەكراو كە بەسەر دیوارەوە بنیشێتەوە و بە بێ‌ ئەوەی كەس پێی بزانێت، هەموو ڕووداوەكان تۆمار بكات. لەو چوارچێوەیەدا هەوڵی زۆر دراوە.

ساڵی 2008 هەفتەنامەی زانستی نوێ‌ (New Scientist) ئاشكرای كرد كە لە چوارچێوەی پرۆژە پیشكەوتووە بەرگرییەكانی ئەمریكا، هەوڵی دروستكردنی زیندەوەری سایبۆرگی (دروستكراوێك كە تێكەڵەیەكی سروشتی و دەستكردە، هەم زیندەوەرە و هەم ئامێر) هەیە.

ئەمریكا هەوڵی دا لە ڕێگەی هەندێك سیمی تایبەتەوە كە بە دەمارە خانەدا ڕەوانەی بكات بۆ ناو لەشی زیندەوەری وەكو مێش، كۆنترۆڵی جووڵەی ئەو زیندەوەرانە بكات. دواتر لە ڕێگەی ناردنی ئەو زیندەوەرە بۆ شوێنی مەبەست كە ئامێری بیستنی زۆر بچووكیان تێدا جێگیر دەكرێت، زانیاریی كۆبكرێتەوە.

لەو سەردەمەدا كاری هاوشێوە لەسەر (قرش، مشك، كۆتر) كراوە، بەڵام پرۆژەكان سەركەوتنی ئەوتۆیان بەدەست نەهێنا، بەڵام پێشكەوتنە تەكنەلۆژییەكانی ئێستا وای كردووە كە كار لەسەر دروستكردنی ئامێری بیستن و سیخوڕیكردنی زۆر بچووك بكات كە لەسەر شێوەی زیندەوەری ڕاستەقینە دروست دەكرێن.

نموونەی دەستگیركردنی گیانداران بە تۆمەتی سیخوڕی

ساڵی 2007 هێزە ئەمنییەكانی ئێران 14 سمۆرەیان بە تۆمەتی سیخوڕیكردن لە نزیكی كوورە ئەتۆمییەكانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر كرد. تا ئێستا زانیاریی پێویست لەبارەی ئەو سمۆرانەوە نەخراوەتە ڕوو، نەشزانراوە ئەو گیاندارانە لەو ناوچەیەدا چییان كردووە.

ساڵی 2013یش میسر حاجی لەق لەقێكی دەستگیر كرد كە جگە لەوەی بەستەیەكی گوماناویی بە دەنووكی هەڵگرتبوو، ئامێرێكی ئەلیكترۆنیش بە لەشیەوە بەسترابوو. بەڵام ئەو باڵندەیە بێتاوان بوو، ئامێرە ئەلیكترۆنییەكەی لەلایەن گرووپێك لە لێكۆڵەرانی فەرەنسییەوە لێ‌ بەسترابوو، بۆ ئەوەی شوێنپێی هەڵبگرن و بزان بەرەو كوێ‌ دەچێت.

2019-05-12 12:29:54