بنەمای پەرەگراف متمانەیە

یەكەمین نەشتەرگەریی مێشك بۆ باڵندەیەكی دەگمەن ئەنجام درا

پەرەگراف

لە زانكۆی نیوزلەندا، یەكەمین نەشتەرگەریی مێشك بۆ باڵندەیەكی دەگمەن ئەنجام درا.

ماڵپەڕی تابناكی ئێرانی لە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانییەوە گواستوویەتیەوە، نەشتەرگەرییەكە بۆ باڵندەی (كاكاپوو) ئەنجام دراوە كە جۆرێكی دەگمەنی تووتییە.

دەیلی مەیل دەڵێت "نەشتەرگەرییەكە بە سەركەوتوویی ئەنجام دراوە و پزیشكەكان دەڵێن باڵندەكە بەرەو باش بوون دەچێت".

نەشتەرگەرییەكە بە سوودوەرگرتن لە شێواز و تەكنیكەكانی نەشتەرگەریی مێشكی مرۆڤ و گیاندارە شیردەرەكان ئەنجام دراوە.

پرۆفیسۆر بێرت گارتل لە نەخۆشخانەی وایەڵد بیس، دەڵێت "لە ڕێگەی پشكنینی تیشكەوە سەركەوتوو بووین لەوەی كەللـەی سەری باڵندەكە هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌ و ئەو كێشەیەی لە مێشكیدا هەبوو، چارەسەری بكەین".

نیوزلەندا دیارترین نیشتمانی كاكاپووەكانە، كە تاكە جۆری تووتییە توانای فڕینی نییە و بە شەودا لە لانەكەی دێتە دەرەوە. ئەم باڵندەیە بە شێوەیەكی گشتی 90 ساڵ دەژی، بەڵام ئێستا لەبەردەم مەترسیی لەناوچووندایە، بە جۆرێك كە كەمتر لە 100 دانەیان لە جیهاندا ماون.

ئەم باڵندەیە لەبەر ئەوەی پێشتر هیچ دووژمنێكی نەبوو، ژمارەیەكی زۆریان لە ئەورووپا بڵاوبووبوونەوە، بەڵام پاش ئەوەی پشیلە و سەگ لەو وڵاتانەدا بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیان كرد، بە تایبەت پاش ڕاگرتنیان لەناو ماڵدا بە شێوەیەكی بەربڵاو لەلایەن خەڵكەوە، مەترسی لەسەر ژیانی ئەم باڵندەیە دروست بوو.

كاكاپوو لە شەودا دەچێتە سەر بەرزیی شاخەكان و بە درێژایی ئەو ڕێگایەی دەیبڕێت، جاروبار چاڵی بچووك هەڵدەكەنێت. نێرەی ئەم باڵندەیە بە یارمەتیی ئەو كیسە هەوایەی لە سنگیدا هەیە، لەناو ئەم چاڵانەدا بە دەنگێكی بەرز دەخوینێت. دەنگەكەی بە مەودایەكی درێژ لە شاخەكاندا بڵاودەبێتەوە و دەبێتە هۆی سەرنجڕاكێشانی مێیەكەی.

2019-05-14 12:57:23