بنەمای پەرەگراف متمانەیە

له‌ شارێكی گه‌وره‌ی جیهان لێخوڕینی پاسكیل له‌ ئافره‌تان قه‌ده‌غه‌ كرا

په‌ره‌گراف

به‌ فه‌رمانی داواكاری گشتی له‌ شاری ئه‌سفه‌هانی ئێران، لێخوڕینی پاسكیل له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ كرا.

عه‌لی ئه‌سفه‌هانی، داواكاری گشتيی ئه‌سفه‌هان، قه‌ده‌غه‌كردنی لێخوڕینی پاسكیلی له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌ له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی بكات، سزا ده‌درێت".

ئه‌سفه‌هانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ئیمامه‌كانی جومعه‌ و هه‌ندێك له‌ هاووڵاتیان ناڕازین له‌ به‌كارهێنانی پاسكیل له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌ له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان.

له‌باره‌ی ورده‌كاریی بڕیاره‌كه‌شه‌وه‌ وتی "ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌ ناوه‌ندی شاردا پاسكیل به‌كارده‌هێنن، یه‌كه‌م جار به‌ ڕێزه‌وه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌، ڕه‌گه‌زنامه‌كه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت و ده‌ست ده‌گیرێت به‌سه‌ر پاسكیله‌كه‌یاندا".

به‌ قسه‌ی داواكاری گشتیی ئه‌سفه‌هان، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی یه‌كه‌م جار ده‌ستگیرده‌كرێن، هیچ جۆره‌ سزایه‌ك نادرێن و پاسكیله‌كانیان بۆ ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌، یه‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌مان كرده‌وه‌ بۆ جاری دووه‌م و سێیه‌م ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وا به‌پێی یاساكان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

پرسی پاسكیلسواریی ئافره‌تان، ساڵانێكی زۆره‌ له‌ ئێران جێگای مشتومڕه‌. سێ‌ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر عه‌لی خامنه‌یی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، له‌باریه‌وه‌ وتی "پاسكیلسواریی ئافره‌تان له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان و له‌و جێگایانه‌دا كه‌ بكه‌ونه‌ به‌ر چاوی نامه‌حره‌م، حه‌رامه‌".

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا له‌ هیچ یاسایه‌كی ئێراندا پاسكیلسواریی ئافره‌تان قه‌ده‌غه‌ نه‌كراوه‌.

ئه‌سفه‌هان سێیه‌مین شاری قه‌ره‌باڵه‌خی ئێرانه‌ له‌ دوای تاران و مه‌شهه‌د، له‌ جیهاندا سه‌د و شه‌ست و پێنجه‌مین و له‌ ئاسیاشدا نۆیه‌مینه‌. ژماره‌ی دانیشتووانی شاره‌كه‌ نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌سه‌، كۆی پارێزگاكه‌ش زیاتر له‌ پێنج ملیۆن دانیشتووانی هه‌یه‌. له‌ سه‌ده‌ی شازده‌یه‌م و له‌ سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه‌كاندا، پایته‌ختی ئێران بووه‌.

2019-05-14 18:53:31