بنەمای پەرەگراف متمانەیە

نابێت دەرفەتی سەفەر بۆ ئەم 10 شارە لەدەست بدەیت

پەرەگراف

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، ناوی 10 شاری دیاری جیهانی بڵاوكردووەتەوە، كە هەریەكەیان جوانی و گرنگیی خۆی هەیە. هەر دەرفەتێكی سەفەر بۆ ئەم 10 شارە، بایەخ و چێژی تایبەتی هەیە و نابێت لەدەست بدرێت.

جایپوور - هیندستان

جایپوور، پایتەخت و گەورەترین شاری ویلایەتی ڕاجستانە، کە دەکەوێتە باکووری هیندستانەوە. لە ساڵی ١٧٢٧ لەلایەن (جای سینگی دووەم) حوکمڕانی ناوچەی ئەمیر بونیاد نراوە. زیاتر لە سێ‌ ملیۆن کەس لە جایپوور دەژین، بەمەش شارەکە دەیەمین پڕدانیشتوانترین ناوچەی هیندستانە. ٢٦٨ کیلۆمەتر لە نیودێلھیی پایتەخەتەوە دوورە. جایپور ناوچەیەکی گرنگی گەشتیارییە، لەگەڵ دەلهی و ئاگرا ناوچەی سێگۆشەی زێڕین پێکدەهێنن کە باوترین ناوچەی گەشتیارییە لە وڵاتەكەدا.
خانوو و بینای گرنگی مێژوویی لەم شارەدا هەن، كە سەردانكردنیان بەها و چێژی تایبەتی هەیە و بۆ ئاشنابوون بە مێژووی ئەو وڵاتەیش گرنگیی زۆری هەیە.

هاڤانا - پیتەختی كووبا

هاڤانا، پایتەخت و گەورەترین و پڕدانیشتوانترین شاری كووبایە. هەروەها ناوەندی ئابووریی ئەو وڵاتەیە. لە سەدەی شازدەیەمدا لەلایەن داگیركەرە ئیسپانییەكانەوە دروست كراوە. شارێكی ڕەنگاوڕەنگە، خانوو و بینای ڕەنگا ڕەنگ و كەنداوە ڕەنگ شینەكەی، جوانییەكی كەموێنەی بەو شارە بەخشیوە. هاڤانا شارێكە پڕ لە شوێنی سەرنجڕاكێشی مێژوویی و گەشتیاری.

ڤیرۆنا - ئیتاڵیا

ڤیرۆنا، شارێكە دەكەوێتە باكووری ئیتاڵیاوە و 80 كیلۆمەتر لە شاری ڤینیساوە دوورە. بە شاری بیناسازی و هونەر بەناوبانگە. قەڵای كاستێل، شانۆی ڕۆمانی، ماڵی جوولێت (كاراكتەری ڕۆمانی ڕۆمیۆ و جوولێتی شكسپیر)، لە شوێنە گەشتیارییە بەناوبانگەكانی شاری ڤیرۆنان.

شاری بێرگن - نەرویج

بێرگن، دووەم شاری گەورەی نەرویجە. ئەم شارە یەكێكە لە ناوەندە فەرهەنگییەكانی ئەورووپا. ساڵی 2010 نازناوی پایتەختی فەرهەنگیی ئەورووپای وەرگرتووە. ساڵی 1070ی زایینی بونیاد نراوە و لە سەدەكانی 15 و 16دا گەورەترین شاری ئەسكەندەناڤیا بووە.

ڤالپارایسۆ - شیللی

شاری بەندەریی ڤالپاراسۆ، سێیەم شاری گەورەی وڵاتی شیللییە. بە شەمەندەفەرە كێوبڕەكانی بەناوبانگە كە بەسەر چەندین گردی مێژووییدا دەڕۆن و دیمەنی ماڵە ڕەنگاوڕەنگەكانی شارەكە سەرنجت ڕادەكێشن.

شاری بیلباو - ئیسپانیا

شاری جوانی بیلباو لە باكووری ئیسپانیا، گەورەترین شاری هەرێمی باسكە. بوونی مۆزەخانە هونەرییەكانی سەردەمی نوێ‌، لە سەرنجڕاكێشترین شوێنەكانی ئەو شارەیە، بە تایبەتیش مۆزەخانەی بەناوبانگی گوگینهایم.

هانۆی - پایتەختی ڤێتنام

هانۆی، دووەمین شاری گەورەی ڤێتنامە. ناوەندی فەرهەنگ و بازرگانی و گەشتیاریی ئەو وڵاتەیە. هانۆی بە (شاری 18 دەریاچەكە) بەناوبانگە.

نیویۆرك - ئەمریكا

نیویۆرك، یەكێكە لە شارە گەورەكانی ئەمریكا. ناوەندێكی دیاری فەرهەنگ و سیاسەت و ئابووریی جیهانە. ئەم شارە خاوەنی زۆرترین بورجە كە ژمارەیان 53 دانەیە. بینای هەندێك لە ناوەندە گرنگەكانی جیهان، لەوانە بینانی نەتەوە یەكگرتووەكان، لەم شارەدا هەڵكەوتووە. پەیكەی ئازادی كە لەلایەن وڵاتی فەرەنساوە بەم شارە بەخشراوە، یەكێكە لە ناوچە گەشتیارییەكانی نیویۆك.

شاری كیێڤ - پایتەختی ئۆكرانیا

كیێڤ، گەورەترین شاری ئۆكۆانیایە. ڕووباری نیپەر كە بەنێو شارەكەدا تێدەپەڕێت، شارەكەی بۆ دوو بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دابەش كردووە و جوانییەكی كەموێنەی بە كیێڤ بەخشیوە. هەروەها لە مێژووی ئەو وڵاتەدا، ناوەندی فەرهەنگ و سیاسەت و زانست و هونەر بووە. چەندین گەورەزانای ئۆكرانیا لەم شارەدا اەدایك بوون و ژیاون.

كەیپ تاون - ئەفریقای باشوور

کەیپ تاون، دووەم پڕدانیشتووانترین شارە لە ئەفریقای باشوور لە پاش جۆهانیسبێرگەوە. شاری سەرەکی و پایتەختی کەیپی ڕۆژئاوایە. بەهۆی ئەوەی کە ئەنجوومەنی نیشتمانیی وڵاتەکە لەم شارە نیشتەجێیە، بە پایتەختێکی یاسایی وڵاتەکەش دادەنرێت.
كەیپ تاون، بە سەرنجڕاكێشترین ناوچە گەشتیارییەكانی جیهانە. هەندێك بە "یەكێك لە جوانتریی شارەكانی سەر گۆی زەوی" ناوی دەبەن.

2019-05-19 11:10:38