بنەمای پەرەگراف متمانەیە

تاكە سەربازی زیندووی ڕووسیا لە جەنگی جیهانیی دووەم تەمەنی 100 ساڵە

پەرەگراف

نیكۆڵای باگایڤ، كۆنە سەربازی سوپای ڕووسیایە كە تاكە سەربازی زیندووی جەنگی جیهانیی دووەمە و ئێستا تەمەنی 100 ساڵە.

بەپێی هەواڵێك كە ماڵپەڕی تابناكی ئێرانی بڵاوی كردووەتەوە، ئەم تاقانەیەی سوپای ڕووسیای جەنگی جیهانیی دووەم، بەشداریی كردووە لە مەراسیمی ساڵیادی سەركەوتنی سوپای یەكێتیی سۆڤیەت لە بەرانبەر ئەڵمانیای نازی لە جەنگی جیهانیی دووەمدا.

ئەو بۆ مەراسیمەكە جلوبەرگە سەربازییەكانی خۆی لەبەر كردووە كە دەیان مەدالیای پێدا هەڵواسراوە.

نیكۆڵای باگایڤ ساڵی 1918 لە دایك بووە. لە ساڵانی جەنگی جیهانی لە ناوچە جەنگەڵییەكانی مۆسكۆ لە ڕیزی سوپا خزمەتی كردووە و دوو جاریش بریندار بووە، كە جارێكیان برینەكەی سەخت بووە.

پاش كۆتاییهاتنی جەنگی جیهانی، ئەم سەربازە ڕووسییە ماوەیەكی زۆر لە كازاخستان ژیاوە، بەڵام ئێستا لە شوقەیەكدا لە شاری كۆلۆریۆڤی ڕووسیا دەژی.

نیكۆڵای بە مووچەیەكی مانگانەی 613 دۆلاری خانەنشین كراوە، كە بە لەبەرچاوگرتنی بەهای دۆلار لە وڵاتەكەیدا، بڕە پارەیەكی شیاوە بۆ ئەو سەربازە دێرینە.

ئەو زۆربەی كات بە جلوبەرگی سەربازییەوە بە شاردا دەسوڕێتەوە.

پاش نزیكەی 30 ساڵ لە هەرەسهێنانی یەكێتیی سۆڤیەت، نیكۆلای هێشتا كۆمۆنیستێكی وەفادارە و پاڵپشتیی حیزبی كۆمۆنیست دەكات.

2019-05-21 11:17:53