بنەمای پەرەگراف متمانەیە

بەشی سێیەمی درامای ئێرانیی ستایش بڵاودەكرێتەوە

پەرەگراف

بەرهەمهێنانی بەشی سێیەمی درامای ئێرانیی ستایش، ماوەی چەند مانگێكە تەواو بووە و ئێستا كاری دەنگ و مۆسیقای بۆ دەكرێت.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی ئیسنای ئێرانی، پاش بڵاوكردنەوەی بەشی یەكەم و دووەمی درامای ستایش، ئێستا كارەكانی بەشی سێیەمیش تەواو بووە و ئامادەی بڵاوكردنەوەیە.

هەرچەندە دوو بەشی پێشووی دراماكە پڕ لە چیرۆك و ڕووداوی تاڵ و خەمهێنەر بوو، بەڵام بە قسەی بەرهەمهێنەرانی بەشی سێی ستایش، ئەم بەشەی دراماكە ڕووداوی دڵخۆشكەر و شادیی زیاتر تێدایە، لە هەمان كاتدا لە ڕووداوی ناخۆش خاڵی نییە.

بەشی سێی درامای ستایش لە 40 ئەڵقە پێكهاتووە، چاوەڕان دەكرێت لە وەرزی هاویندا لەلایەن تەلەفزیۆنی (شبکه سه سیما)ی ئێرانی بڵاوبكرێتەوە.

بەشی سێی درامای ستایش لە دەرهێنانی سەعید سوڵتانی، كاری وێنەگرتنی لە بەندەر عەباسی ئێران تەواو كرا، تاران و باكووری ئێرانیش دوو لۆكەیشنی دیاری دیكەی دراماكەن.

زۆرێك لە ئەكتەرە دیارەكانی دوو بەشی پێشووی دراماكە، لەم بەشەشدا درێژە بە ڕۆڵبینین دەدەن. لەوانە: داریوش ئەرجومەند (حیشمەتی فیردەوس)، نێرگس محەمەدی (ستایش)، مەهدی سلوكی (محەمەد)، سیما تیرئەنداز (ئەنیس)، فەریبا نادری (پەری سیما) و چەندینی دیكەش. لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەك ئەكتەری نوێ‌ بەشدارییان لە دراماكەدا كردووە.

درامای ستایش كە بەشەكانی یەكەم و دووەمی لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە دۆبلاژی كوردی لە میدیاكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە، یەكێك لە پڕبینەرترین دراماكان بوو كە سەرنجی بینەری كوردی بۆ خۆی ڕاكێشا. ئێستاش بینەرانی ئەو درامایە لە چاوەڕوانیی بڵاوبوونەوەی بەشی سێیەمدان.

2019-05-22 14:46:26