بنەمای پەرەگراف متمانەیە

بچووكترین باڵندە لە جیهاندا

بچووكترین باڵندە لە جیهاندا

پەرەگراف

بچووكترین باڵندە لە جیهاندا، باڵندەی (Bee Hummingbird) كە ناوە زانستییەكەی (Mellisuga helenae)ـە، هەروەها ناوی باڵندەی مێشوولەخۆریشی لێ‌ نراوە. لە زمانی كوردیدا ناوێكی دیاریكراوی نییە، هەندێك باڵندەی (لەرزانە)ی پێ‌ دەڵێن، بە (هەنگەباڵندە)یش ناوی هاتووە.

ناونانی بە هەنگەباڵندە، لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە دەنگی جووڵەی باڵەكانی هاوشێوەی دەنگی جووڵەی باڵی هەنگە.

لە كاتی فڕیندا لە هەر سانیەیەكدا نزیكەی 200 جار باڵ ڕادەوەشێنێت. هەروەها توانای ئەوەی هەیە هاوشێوەی ماسیگرەكان بە ئاسمانەوە بوەستێت.

كێشی ئەم باڵندەیە بە شێوەیەكی گشتی 1.8 (یەك پۆینت هەشت) گرامە، واتە ناگاتە دوو گرامیش. درێژییەكەیشی لە نێوان پێنج بۆ شەش سانتمەتردایە.

بە دەنووكە درێژەكەی شیلەی گوڵان دەمژێت و مێشوولە ڕاو دەكات.

نێرەی ئەم باڵندەیە لە مێیەكەی بچووكترە. پەڕەكانی وەكو پەلكەزێڕینە ڕەنگاوڕەنگە. كڵاونە و گەردنێكی سەوزی ئاگرینی هەیە و پەڕەكانی سەرپشتی لە سەوز و شین تێكەڵاون، سینگیشی خۆڵەمێشییەكی مەیلەو سپییە. نێرەكانیان رەنگی جیاوازتریشیان هەیە.

مێیەكەیشی بەشی سەرەوەی پەڕەكانی سەوزی مەیلەو شین و ژێرەوەی خۆڵەمێششەكی كاڵە.

كاتێك كە وەرزی جووتبوون دێتە پێشەوە، پەڕی نێرەی ئەم باڵندەیە لە سەوزی مەیلەو شینەوە، بۆ پەمەیی مەیلەو سوور دەگۆڕێت. لە ناخی دڵەوە بە دەنگە بەسۆزەكەی بۆ مێیەكە دەخوێنێت و لە بەردەمیدا بە سەماكردن خۆی نمایش دەكات، بۆ ئەوەی وەكو هاوسەری خۆی پەسەندی بكات و ئامادە بێت لەگەڵی جووت ببێـت.

ئەم باڵندەیە هێلانەیەكی خنجیلانە دروست دەكات، كە تیرەكەی (فراوانیی دەمی هێلانەكە) بچووكترە لە سكەیەكی 25 سەنتی، واتە تیرەی هێلانەكەی 2.5 سانتیمەترە (دوو سانتیمەتر و نیو). پێكهاتەی هێلانەكە بەردی گەچ و ماددەی نەرمی وەكو لۆكە و توێكڵی درەخت پێكهاتووە.

مێیەی باڵندەكە هاوشێوەی هەندێك لە باڵندەكانی دیكە تەنیا دوو هێلكە دەكات كە قەبارەی هەریەك لەو هێلكانە هێندەی دەنكە قاوەیەك دەبێت. پاش هێلكەكردن، ئیتر مێیەكە مەیلی بۆ هاوڕێیەتیی نێرەكە نامێنێت، چونكە دەركەوتنی لە دەوروبەری هێلانەكە بەو ڕەنگاوڕەنگییەوە، سەرنجی ڕاوچییەكان ڕادەكێشێت، واتە بوونی دەبێتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی هێلانە و هێلكەكان، هەر بۆیە بە تەنیا بەرپرسیارێتیی پاراستن و هەڵهێنانی هێلكەكان و گەورەكردنی بێچووەكان لە ئەستۆ دەگرێت.

ئەم باڵندەیە لەو كاتانەی كە دەگەڕێتەوە بۆ ناو هێلانەكەی، هەرگیز بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ ناچێتە ناو هێلانەكە، بەڵكو لە ناوچەیەكی دەوروبەری هێلانەكە بۆ ماوەیەك دەنیشێتەوە، پاش ئەوەی بە تەواوی دەوروبەرەكەی دەپشكنێت و دڵنیا دەبێت هیچ ڕاوچییەك لەو دەوروبەرەدا نییە كە چاودێریی بكات، ئەوكات دەچێتەوە بۆ ناو هێلانەكە.

پاش نزیكەی سێ‌ هەفتە لە كڕكەوتن، هێلكەكان هەڵدەهێنێت. ماوەی سێ‌ هەفتە بێچووەكانی بە شیلەی گوڵ گەورە دەكات، لەگەڵیشیدا لەسەر خواردنی مێشوولە ڕایان دەهێنێت.

نیشتمانی هەنگەباڵندە وڵاتی كووبایە، بە تایبەتیش دوورگەی گەنجان شوێنی ژیانیەتی.

بچووكترین باڵندە لە جیهاندا

2019-06-02 12:45:30