بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ڕیكۆردی گەنجترین گەشتیاری شكاند كە سەفەری بۆ زۆرترین وڵات كردووە

پەرەگراف

لیكسی ئاڵفوردی تەمەن 21 ساڵ، بە سەفەركردن بۆ 196 وڵاتی جیهان، وەكو گەنجترین كەس ناوی خۆی لە كتێبی ڕیكۆردەكانی گینسدا تۆمار كرد.

ئەگەر ژمارەی سەفەرەكانی لیكسی بەسەر ساڵەكانی تەمەنیدا دابەش بكەین، هەر ساڵێك سەفەری نۆ وڵاتی بەردەكەوێت.

ئەم كچە ئەمریكییە ڕیكۆردی پێشووی شكاند كە بە ناوی پیاوێكی بەریتانییەوە بوو. پێشتر جەیمز ئاسكوایت لە تەمەنی 24 ساڵیدا ڕیكۆردێكی هاوشێوەی بەناوی خۆیەوە تۆمار كردبوو.

خێزانەكەی لیكسی كۆمپانیایەكی گەشتیارییان هەیە، ئەوەش وای كردووە ئەو كچە لەو تەمەنەدا بتوانێت سەردانی ئەو ژمارە زۆرەی وڵاتان بكات.

ئەم كچە ئەمریكییە ڕۆژی 31 ئایاری ئەمساڵ كۆتا سەفەری ئەنجام داوە.

لیكسی دەڵێت "دەمەوێت بە هەمووان بڵێم جیهان بەو شێوەیە ترسناك نییە كە میدیاكان باسی دەكەن و دەكرێت لە هەر گۆشەیەكی دنیادا میهرەبانی هەست پێ‌ بكەیت".

2019-06-06 15:30:46