بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ئێسكەپەیكەری سەدان ساڵ لەمەوبەری باڵندەیەك لە زیادكردنێكی ئاشكرادا فرۆشرا

پەرەگراف

دوودوو، باڵندەیەكی گەورە بووە كە باڵای یەك مەتر و كێشی نزیكەی 23 كیلۆگرام بووە، بەڵام نەیتوانیوە بفڕێت. لە جیهاندا تەنیا 12 ئێسكەپەیكەری ئەم باڵندەیە بە تەواوی ماوەتەوە و پارێزراوە. تەنیا 24 دەزگا لە جیهاندا پاشماوەی ئێسكی ئەم باڵندەیان هەیە.

باڵندەی دوودوو كە تا پێنج سەدە لەمەوبەر ژیاوە، لە ناوەراستی سەدەی 16دا بەهۆی ڕاوكردنی لەلایەن مرۆڤ و ئاژەڵانەوە بە تەواوی لەناو چووە.

دوودوو باڵندەیەك بووە كە لە مرۆڤ نەترساوە، ئەو كاتەی مرۆڤ چووەتە دوورگەی مۆریس و لەگەڵ خۆی ئەو ئاژەڵانەی بردووە كە لە دوورگەكەدا نەبوون، لەوانە: سەگ و پشیلە و بەراز، مەترسی بۆ سەر ژیانی ئەم باڵندەیە دروست بووە. هەروەها دەگوترێت كە ئیندۆنیزی و مالیزییەكان ئەم باڵندەیان بۆ دروستكردنی كڵاوێك ڕاوكردووە كە لە مەراسیمی دینیی خۆیاندا لەسەریان كردووە.

ئێسكەپەیكەری باڵندەیەكی دوودوو كە لە سەدەی نۆزدەیەم لە دوورگەی مۆریسی زەریای هیندیدا دۆزراوەتەوە، لە زیادكردنێكی ئاشكرادا لە لەندەن بە نرخی 622 هەزار دۆلار فرۆشرا.

ئێسكەپەیكەری ئەم باڵندەیە لە ماوەی 40 ساڵدا كۆكراوەتەوە و پارچەكانی خراونەتەوە سەر یەك.

ساڵی 2016یش ئێسكەپەیكەری یەكێك لەم باڵندانە بە نرخی 280 هەزار پاوەند فرۆشرا.

ئەم جۆرە باڵندەیە لە سەدەی 16دا لەلایەن هۆڵەندییەكانەوە لە دوورگەی مۆریس دۆزرایەوە كە لە ماوەی 70 ساڵدا بە تەواوی لەناو چوون. ئێستا بەرپرسانی دوورگەكە بردنە دەرەوەی ئێسكی ئەو باڵندەیان قەدەغە كردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە ویكیپیدیادا سەبارەت بەم باڵندەیە بڵاوكراونەتەوە، دوودوو لە ساڵی 1681دا بە تەواوی لەناو چووە.

ئەم باڵندەیە لە بەناوبانگترین گیاندارە لەناوچووەكانە كە مرۆڤ دەستی ڕاستەوخۆی لە لەناوبردنیدا هەبووە. لەبەر ئەوەی كاتی لەناوچوونی بەراورد بە گیاندارانی دیكەی لەناوچوو نزیكە و تۆمار كراوە، وەكو نموونەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر هۆكاری لەناوچوونی گیانداران بەكار دەهێنرێت.

2019-06-11 13:01:53