بنەمای پەرەگراف متمانەیە

پاكەوانێك لە كتێبە فڕێدراوەكان كتێبخانەیەكی 25 هەزار كتێبيی دروستكردووە

پەرەگراف

پاكەوانێكی شارەوانیی شارێكی وڵاتی كۆڵۆمبیا لەماوەی 20 ساڵی كاركردنیدا هەموو ئەو كتێبانەی كۆكردوەتەوە كە لەناو زبڵخانەكاندا فڕێدراون، بەوەش توانیویەتی كتێبخانەیەك دروست بكات كە 25 هەزار كتێب لەخۆدەگرێت.

خۆسێ ئەلبێرتۆ گوتێرێز، ناوی ئەو پاكەوانەیە و لە ماوەی 20 ساڵی كاركردنیدا هەر كتێبێكی فڕێدراوی بینیبێت، هەڵیگرتووەتەوە و بردویەتیە ماڵەوە و لای خۆی پاراستوویەتی.

گوتێرێز باس لەوە دەكات یەكەم كتێب كە هەڵیگرتووەتەوە ڕۆمانی "ئانا كارنینا"ـی نووسەری ڕووسی لیۆ تۆڵستۆی بووە، دواتر ئەو بیرۆكەیەی بۆ هاتووە كە چیتر هیچ كتێبێكی فڕێدراو فەرامۆش نەكات.

ئێستا ئەو پاكەوانە خانەنشینە خاوەنی كتێبخانەیەكی گەورەیە لەژێر ناونیشانی "هێزی وشەكان" كتێبخانەكەش بەڕووی هەموو خوێنەرانی ئەو شارەدا كراوەیەو خوێنەرێكی زۆر كتێبی لێ دەخوازن.

نەك تەنها كتێبخانەكەی خۆی، بەڵكو گوتێرێز كتێب دەبەخشێتە شوێنەكانی دیكەش، بۆ نمونە بەو پێیەی ئەو نیشتەجێی گەڕەكێكی هەژارنشینە، ئەو قوتابخانەیەی لەو گەڕەكەدا كرایەوە كتێبخانەی نەبوو، بۆیە گوتێرێز بەبەخشینی سەدان كتێب قوتابخانەكەی كردە خاوەنی كتێبخانەی خۆی.

وەك خۆی ئاماژەی پێ دەكات، لە سەرەتای دروستكردنی كتێبخانەكەیەوە كتێبی بە 235 قوتابخانە و ناوەندی جیاواز بەخشیوە.

"من لێرە گەورەبووم و دەتوانم بڵێم كە دكتۆرام هەیە لە پەراوێزخستن و هەژاریدا. مناڵانی ئێرە شوێنێكیان نییە بۆ خوێندن، لەبری ئەوە دەبێ هەر لە منداڵییەوە دەستبكەن بە ئیشكردن" گوتێرێز وادەڵێت.

لە ئێستادا گوتێرێز ئەمبوڵانسێكی كۆنی كردووەتە كتێبخانەیەكی گەڕۆك و بەسەر گەڕەكە هەژارنشینەكاندا دەگەڕێت تا منداڵان ئاشنای كتێب بكات. هاوكات هەموو پاكەوانەكانیشی ئاگاداركردووەتەوە كە هەر كەس كتێبێكی فڕێدراوی دۆزییەوە بیبەخشێتە ئەو كتێبخانەیە.

2019-06-12 10:26:34