بنەمای پەرەگراف متمانەیە

فرۆشتنی چەند تاڵەموویەكی قژی بێتهۆڤن بە هەزاران دۆلار

پەرەگراف

چەند تاڵەموویەكی قژی ژەنیار و ئاوازدانەری بەناوبانگی ئەڵمانی (بێتهۆڤن) لە زیادكردنێكی ئاشكرادا دەفرۆشرێت.

نرخی تاڵەمووەكان لە 15 هەزار دۆلارەوە لە ڕۆژی سێشەممە 11ی حوزەیران لەلایەن بازاڕی هەڕاجیی ساتبیزی ئەمریكییەوە خراوەتە زیادكردنی ئاشكراوە.

تاڵەمووە خۆڵەمێشییەكانی بێتهۆڤن لە بەشی میرات و گەنجینە مۆسیقییەكانی بازاڕەكەدا نمایش كراون. بە قردێلەیەكی ئاوریشمی بەستراون و لەناو دەفرێكی دارینی سەدەی نۆزدەیەمدا دانراون.

بێتهۆڤن لە ساڵی 1826 قژی خۆی لەسەر خواستی یەكێك لە هاوڕێكانی بە ناوی ئانتۆن هاڵم كورتكردەوە و وەكو خەڵات پێی بەخشی. تاڵەمووەكانی ئەو هونەرمەندە ئەڵمانییە ساڵانێكی زۆر وەكو یادگاری لەناو بنەماڵەی هاڵمدا مایەوە و وردە وردە لە چاوی خەڵكەوە وەكو پاشماوەیەكی هونەریی بەنرخی لێ‌ هات.

هەڕاجخانەی ساتبیز لە ساڵی 1994 چەند تاڵەموویەكی دیكەی بێتهۆڤنی خستە زیادكردنی ئاشكراوە. ئەو تاڵەمووانە لە دوای مردنی بێتهۆڤن لە ساڵی 1827 كۆكرابوونەوە. پشكنینەكان لەسەر ئەو تاڵەمووانە پشتڕاستیان كردبووەوە كە ئەو هونەرمەندە بەدەست چەند نەخۆشییەكی جیاوازە ناڵاندوویەتی و تەندروستیی باش نەبووە.

لودڤیگ ڤان بێتهۆڤن (Ludwig van Beethoven - ١٧ی كانوونی یەكەمی ١٧٧٠ - ٢٦ی ئازاری ١٨٢٧) پیانۆژەن و ئاوازدانەرێكی ئەڵمانی بوو. كەسایەتییەكی ناسراو و گرنگ بوو لە بەینی دەمەی كلاسیك و ڕۆمانتیك لە هونەری مۆسیقی ڕۆژاوادا. ئەو هێشتا وەك یەكێك لە كاریگەرترین و ناودارترین ئاوازدانەرەكان ماوەتەوە.

ناسراوترین ئاوازەكانی پێكهاتوون لە ٩ سیمفۆنی، ٥ كنچێرتۆی پیانۆ، ١ كنچێرتۆی كەمان، ٣٢ سۆناتای پیانۆ، ١٦ پارچەی ئامێری ژێدار كە بە چوار ژەنیار دەژەنرێن، لەگەڵ یەك ئۆپێراش بە ناوی فیدیلیۆ.

بێتهۆڤن لە شاری بۆن لەدایك بووە، كە پایتەختی كۆڵنە و بەشێكە لە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمی پیرۆز. ئەو لە تەمەنی لاوێتیدا نمایشی توانا مۆسیقییەكانی كردووە و لەلایەن باوكی، یۆهان ڤان بێتهۆڤن - ئاوازدانەر و مایسترۆی مۆسیقیی كریستیان گادلۆب نییفەوە فێر كراوە و مەشقی پێ كراوە. لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا بێتهۆڤن ڕۆیشت بۆ ڤیەننا و لەوێ دەستی كرد بە خوێندنی ئاوازدانان لەگەڵ یوسف هایدن، دواتریش بە (پیانۆژەنی ڤێرتوسۆ) ناوی دەركرد. تاكو كۆتایی تەمەنی لە ڤیەننا مایەوە.

لە كۆتاییەكانی ٢٠ ساڵیدا و لە كاتی پێ نانە ناو ٣٠ ساڵییەوە، توانای بیستنی دەستی كرد بە كەمبوونەوە، لە كۆتا دەیەی ژیانیدا ئەو بە تەواوی بیستنی لەدەست دابوو. لە ساڵی ١٨١١ وازی لە مایسترۆكایەتیكردن هێنا، بەڵام هێشتا بەردەوام بوو لەسەر ئاوازدانان. زۆرێك لە كارە هەرە كاریگەرەكانی لە كۆتا ١٥ ساڵی ژیانیدا بەرهەمهێنراون.

2019-06-12 10:48:47