بنەمای پەرەگراف متمانەیە

شەپۆلێكی نوێی هێرشی كوللـەی بیابانی بۆ سەر كشتوكاڵی ئێران

پەرەگراف

شەپۆلێكی نوێی هێرشی كوللـەی بیابانی لە وڵاتانی نزیكی كەنداوی عەرەب (كەنداوی فارس)ـەوە بۆ سەر ئێران دەستی پێ‌ كردووە و ژمارەیان بە یەك ملیار كوللـە مەزەندە كراوە.

ماوەی چەند مانگێكە هێرشی ئەو كوللانە بە تایبەت جووتیارانی ئەو پارێزگایانەی ئێرانی هەراسان كردووە كە دەكەونە سەر كەنداو یان نزیكن لێیەوە.

لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی گەرما، ڕەوەكوللـەی بیابانیی باڵدار، لە ئەفریقاوە بەرەو سعوودیە دێن و لەوێشەوە بۆ ئێران دەپەڕنەوە.

ئەم كوللانە زیانی گەورەیان بە بەرهەمی جووتیاران لە پارێزگاكانی هورمزگان، بوشەهر، سیستان و بەلوجستان، جنوبی كرمان، فارس و دوورگەی كیش لە ئێران گەیاندووە.

ئێستا شەپۆلێكی نوێی هێرشی كوللـەی بیابانی بۆ سەر ئێران دەستی پێ‌ كردووە. بە قووڵیی 100 كیلۆمەتر كشتوكاڵ و باخی میوەی پارێزگای هورمزگان كەوتووەتە بەر هێرشی ئەم كوللانە و زیانی گەورەیان پێ‌ گەیشتووە.

ئەم جۆرە كوللـەیە توانای فڕینی هەیە و لە ڕۆژێكدا مەودای 100 تا 400 كیلۆمەتر ڕێگە دەبڕێت.

حكوومەتی ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی كوللـە لە پارێزگای هورمزگان، دوو فڕۆكە و 22 ئۆتۆمبێل و ئامێر و دەرمانی قەڵاچۆكردنی ڕەوانە كردووە، بەڵام بەرپرسانی پارێزگاكە دەڵێن بۆ ڕزگاربوون لە هەڕەشەی ئەم كوللانە پێویستیان بە هاوكاریی زیاتر هەیە.

كوللـه‌ی بیابانی سێ تا پێنج مانگ ده‌ژی. مێیه‌كه‌ی به‌ درێژایی ته‌مه‌نی سێ جار هێلكه‌ داده‌نێت، به‌ هه‌ر سێ جاره‌كه‌ ١٠٠٠ هێلكه‌ داده‌نێت. ٤٠ ملیۆن كوللـه‌ی بیابانی له‌ ڕۆژێكدا هێنده‌ی ٣٥ هه‌زار مرۆڤ خواردن ده‌خۆن.

به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئێران ده‌ڵێن هێرشی ئه‌م جۆره‌ كووللـه‌یه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌ و هه‌ر جۆره‌ سه‌وزاییه‌ك له‌ كشتوكاڵ و گیا و دره‌خت له‌سه‌ر ڕێگه‌یاندا بێت، له‌ناوی ده‌به‌ن.

نزیكەی دوو مانگ لەمەوبەر و لە سەرەتای هێرشی بەلێشاوی ئەم جۆرە كوللـەیە بۆ سەر ئێران، محه‌مه‌دڕه‌زا ده‌رگاهی، به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی پاراستنی به‌رهه‌مه‌ ڕووه‌كییه‌كانی ئێران، هۆشداریی دا كە "ئەگەر هێرشی ئه‌م جۆره‌ كوللـه‌یه‌ كۆنترۆڵ نەكرێت، ئاسایشی خۆراكیی ئێران ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌".

هەر لە ماوەی ڕابردوودا لە هەندێك ناوچەی ئێران كڕین و فرۆشتن بە كوللـەوە سەری هەڵدا و دانیشتووانی هەندێك ناوچە كە لە دێرزەمانەوە كوللـەیان وەكو ژەمەخۆراك خواردووە، هاتنی بەلێشاوی كوللـەیان لەمساڵدا بە دەرفەت زانی تا بۆ ماوەیەك لەو خواردنە تایبەت و دێرینە چێژ وەربگرن.

2019-06-15 03:19:32