بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ئیسماعیل سابووری كۆچی دوایی كرد

ئیسماعیل سابووری كۆچی دوایی كرد

په‌ره‌گراف

ئیسماعیل سابووری، هونه‌رمه‌ندی دیاری كورد، له‌ ته‌مه‌نی 63 ساڵیدا له‌ شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل سابووری باری ته‌ندروستیی تێكچووه‌، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر چووه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی شار، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختیی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه‌ كۆچی دوایی كردووه‌.

ئیسماعیل محه‌مه‌د ساڵح، ناسراو به‌ ئیسماعیل سابووری، ساڵی 1956 له‌ شاری كرماشانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایك بووه‌.

ساڵی 1979 كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی له‌ تارانی پایته‌تی ئێران ته‌واو كردووه‌.

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ دیاره‌ی كورد خاوه‌نی زیاتر له‌ 100 به‌رهه‌می تۆمار كراوه‌ كه‌ ده‌یان گۆرانیی ناوازه‌یان تێدایه‌.

زۆرینه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی له‌و كاته‌ی له‌ ئێران ژیاوه‌ تۆمار كردووه‌. له‌ دوای ساڵی 2000 ڕووی له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و له‌ شاری سلێمانی ژیاوه‌. له‌م ماوه‌یه‌ی ژیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌لبوومی بیره‌وه‌ریی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 16ی حوزه‌یرانی 2019، له‌ ته‌مه‌نی 63 ساڵیدا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد

ئیسماعیل سابووری كۆچی دوایی كرد

2019-06-16 20:21:37