بنەمای پەرەگراف متمانەیە

تره‌مپ واز له‌ سه‌رۆكی شاره‌وانیی له‌نده‌ن ناهێنێت

په‌ره‌گراف

جارێكی دیكه‌ شه‌ڕه‌تویتی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی شاره‌وانیی له‌نده‌ن بووه‌ جێی سه‌رنجی میدیاكان.

دۆناڵد تره‌مپ جارێكی دیكه‌ له‌ تویتێكدا ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ سادق خان گرتووه‌ و به‌ "ئابڕووبه‌رێكی نه‌ته‌وه‌یی" ناوی بردووه‌ كه‌ خه‌ریكه‌ پایته‌ختی به‌ریتانیا وێران ده‌كات.

تره‌مپ ده‌ڵێت "پایته‌خت پێویستی به‌ سه‌رۆكشاره‌وانییه‌كی نوێیه‌".

ڕه‌خنه‌كانی تره‌مپ پاش ئه‌وه‌ هات كه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا له‌ له‌نده‌ن پێنج ڕووداوی شه‌ڕ و توندووتیژی تۆمار كراون كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ سێ‌ كه‌س كوژراون و سیانی دیكه‌یش بریندار بوون.

هێرشی تره‌مپ بۆ سه‌ر سادق خان كاردانه‌وه‌ی جه‌یمس كۆربین، سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی به‌ریتانیای لێكه‌وته‌وه‌. كۆربین به‌ سه‌رسوڕمانه‌وه‌ ده‌ڵێت "به‌ ڕاستی زۆر مه‌ترسیداره‌ كه‌ تره‌مپ تراژیدیای كه‌سانێك كه‌ كوژراون، بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر سه‌رۆكی شاره‌وانیی له‌نده‌ن به‌كار ده‌هێنێت!".

له‌ وه‌ڵامی تویته‌كانی تره‌مپدا، وته‌بێژی سادق خان وتی "سه‌رۆكی شاره‌وانیی له‌نده‌ن هاوخه‌میی بۆ كه‌سوكاری قوربانییان ده‌ربڕیوه‌ و كاتی خۆی به‌ وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ تویتانه‌وه‌ به‌فیڕۆ نادات".

ڕه‌خنه‌كانی تره‌مپ له‌ كاتێكدان ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌مساڵدا له‌ شاری له‌نده‌ن كوژراون، گه‌یشتووه‌ته‌ 56 كه‌س. ساڵی ڕابردوویش 132 كه‌س له‌و شاره‌دا كوژراون.

شه‌ڕه‌قسه‌ی نێوان ته‌ره‌مپ و سادق خان پێشینه‌ی هه‌یه‌. سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ر له‌ گه‌یشتنی بۆ شاری له‌نده‌ن له‌و سه‌فه‌ره‌ی ڕۆژی 3ی حوزه‌یران ئه‌نجامی دا، له‌ تویتێكدا هێرشی توندی كرده‌ سه‌ر سادق خان و به‌ سه‌رۆكشاره‌وانییه‌كی زۆر خراپ و دۆڕاو وه‌سفی كرد.

ئه‌و تویته‌ی تره‌مپ له‌ وه‌ڵامی وتارێكی سادق خاندا بوو كه‌ ڕه‌خنه‌ی له‌ سه‌فه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ له‌نده‌ن گرتبوو. سه‌رۆكی شاره‌وانیی له‌نده‌ن، تره‌مپی به‌ ڕاستڕه‌وێكی توندڕه‌و ناوبردبوو كه‌ مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر جیهان.

2019-06-16 21:17:46