بنەمای پەرەگراف متمانەیە

بازاڕێكی نامۆی فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵ

بازاڕێكی نامۆی فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵ

پەرەگراف

وێنەگر (Alf Jacob Nilsen) سەردانی بازاڕێكی كردووە لە گوندی تۆمۆهۆن لە ناوچەی سولاوسیی باكووری ئیندۆنیزیا. كۆمەڵێك وێنەی بازاڕەكەی بڵاوكردووەتەوە كە تێیدا دەردەكەوێت لەو بازاڕەدا بە شێوەیەكی نامۆ گۆشتی ئاژەڵ دەفرۆشرێت.

لەبەر شێوازی فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵ و كوشتنیان بە شێوەیەكی بێڕەحمانە، بازاڕەكە بە بازاڕێكی "ترسناك" ناو براوە.

دەتوانین بڵێین شتێك نییە بە ناوی سەربڕینی ئاژەڵ، بەڵكو بە ڕێگەیەكی تر دەیانكوژن و لاشەكەیان بە ئاگر هەڵدەكڕوزێنن.

بازاڕەكە زیاتر گۆشتی ئەو ئاژەڵانەی تێدا دەفرۆشرێت كە خواردنیان بۆ بەشێك لە میللـەتان ناومۆیە.

سەگ، شەمشەمەكوێرە، مار، مەیموون، بەراز، مشك و پشیلە لەو ئاژەڵە دیارانەن كە گۆشتیان لەم بازاڕەدا دەفرۆشرێت.

بە بەكارهێنانی فیشەك، دار، ئاسن، كێشان بە مێزدا، ئاژەڵەكان دەكوژن و پاش هەڵكڕوزاندنى مووەكەیان بە ئاگر، نمایشیان دەكەن بۆ فرۆشتن.

چالاكانی مەدەنیی پاراستنی مافی ئاژەڵان چەند جارێك هەوڵی داخستنی ئەم بازاڕەیان داوە، بە تایبەت بەهۆی مامەڵەی خراپ و شێوازی نەشیاوی كوشتنیان لەبریی سەربڕین.

بازاڕێكی نامۆی فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵ

2019-06-19 12:42:08