بنەمای پەرەگراف متمانەیە

زیاد ئه‌سعه‌د وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ له‌باره‌ی ته‌ندروستییه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌

په‌ره‌گراف

زیاد ئه‌سعه‌د وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ له‌باره‌ی ته‌ندروستییه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: سێ‌ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بووم و تا ئێستا له‌ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر به‌رده‌وامم.

سۆشیال میدیای بابیلۆن میدیا، گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تی ده‌نگیی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د ئه‌نجام داوه‌. تێیدا ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ دیاره‌ی كورد وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندێكی میللـییه‌وه‌ له‌باره‌ی ته‌ندروستیی ئه‌وه‌وه‌ بڵاوكرانه‌وه‌.

زیاد ئه‌سعه‌د ده‌ڵێت "سێ‌ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ ساڵی 2016، له‌ ماڵی هاوڕێیه‌ك تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بووم. دوای دوو ڕۆژ به‌هۆش هاتمه‌وه‌ و چاوم كرده‌وه‌. تا دوو مانگ له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وتم به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی بتوانم بجووڵێم".

هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د وتیشی "پاش دوو مانگ ده‌ستم به‌ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری سروشتی كرد و تا ئێستا به‌ره‌وامم. ئێستا له‌سه‌دا 60ی جووڵه‌ و ئیحساسه‌كانی به‌شی لای ڕاستم بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، چاوه‌ڕێم كه‌مێك باشتر بم تا بتوانم كاره‌كانم بكه‌م".

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ دیاره‌ی كورد له‌باره‌ی هۆكاری 15 ساڵ دابڕان و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ خه‌ڵك، ده‌ڵێت "ئه‌و كاته‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی تایبه‌تی خۆمم بینی كه‌ له‌ ماڵێك له‌ ئه‌ڵمانیا میوان بووم، شتێكی زۆر سه‌یر بوو بۆ من، ئیتر كه‌ ئه‌وه‌م بینی خۆمم پاراست له‌ هه‌موو كه‌س و هه‌موو شوێنێك. ئه‌و ڤیدیۆیه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ من له‌ خه‌ڵك دوور بكه‌ومه‌وه‌".

زیاد ئه‌سعه‌د سه‌رسوڕمانی خۆی له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ ده‌رده‌بڕێت كه‌ تێیدا له‌ كه‌شێكی خێزانیی تایبه‌تدا گۆرانیی فارسی بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌س ده‌ڵێت. زیاد ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "ته‌سه‌ورم نه‌ده‌كرد ئه‌و كه‌سه‌ شتی وا بكات. ئه‌و كاته‌ شتی وا نه‌بوو كه‌ خه‌ڵك ڤیدیۆی ماڵی خۆی بڵاو بكاته‌وه‌".

ده‌قی گفتوگۆكه‌:

2019-07-01 21:13:39