بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ئینستاگرام ژماره‌ی لایكه‌كان ده‌شارێته‌وه‌

په‌ره‌گراف

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام له‌ ژماره‌یه‌ك وڵات شاردنه‌وه‌ی ژماره‌ی لایكه‌كانی بابه‌تی به‌كاربه‌رانی خسته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ ده‌ڵێت "شاردنه‌وه‌ی لایكه‌كان بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و فشاره‌ ده‌روونییه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر به‌كاربه‌ران هه‌یه‌".

وڵاتانی یابان، ئوسترالیا، ئیرله‌ندا، ئیتاڵیا و به‌ڕازیل له‌ ڕیزی ئه‌و وڵاتانه‌دان كه‌ پلانه‌كه‌یان تێدا جێبه‌جێ‌ كراوه‌. كه‌نه‌دا یه‌كه‌م وڵات بوو كه‌ له‌ مانگی ئایاردا ئینستاگرام ده‌ستی به‌ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ كرد تێیدا.

به‌پێی پلانه‌كه‌ به‌كاربه‌رانی ئینستاگرام له‌و وڵاتانه‌دا چیتر ناتوانن ژماره‌ی لایكه‌كانی ژێر بابه‌تی هاوڕێكانیان ببینن، به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌و كه‌سه‌ خۆی ژماره‌ی ئه‌و لایكانه‌ ده‌زانێت كه‌ بۆی هاتووه‌.

میا گارلیك، به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسه‌ته‌كانی فه‌یسبووك له‌ ئوسترالیا و نیوزله‌ندا، له‌ كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پلانه‌دا وتی "هیوادارین كه‌ ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ ببێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و فشاره‌ی كه‌ به‌هۆی ژماره‌ی لایكى بابه‌ته‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌كاربه‌ران دروست بووه‌ و ته‌نیا سه‌رنجیان له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ بێت كه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌".

میا گارلیك جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ ئامانجیان ئه‌وه‌ كه‌ به‌كاربه‌ران هه‌ست به‌وه‌ نه‌كه‌ن كه‌ به‌و لایكانه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن و ئه‌م گۆڕانكارییه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌بریی ئه‌وه‌ی سه‌رنجیان له‌سه‌ر ژماره‌ی لایكه‌كان بێت، زیاتر سه‌رنجیان له‌سه‌ر گرنگی و ئاستی ئه‌و بابه‌تانه‌ بێت كه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.

له‌ كاتی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ له‌ كه‌نه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئینستاگرام وتی "ئامانجمان كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و فشاره‌یه‌ له‌سه‌ر به‌كاربه‌ران كه‌ ململانێی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ژماره‌ی لایك له‌سه‌ریان دروست بووه‌".

ئه‌م پلانه‌ی ئینستاگرام پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ناو به‌كاربه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌دا ڕكابه‌ری له‌سه‌ر ژماره‌ی لایك دروست بووه‌ و وا لێكده‌درێته‌وه‌ هه‌ر كه‌سێك زۆرترین لایك بۆ بابه‌ته‌كه‌ی بكرێت كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو و خۆشه‌ویسته‌. ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بابه‌ته‌كانیان كه‌مترین لایك ده‌كرێت، كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌روونیان دروست ببێت.

2019-07-18 22:26:25