بنەمای پەرەگراف متمانەیە

كەنارە شووشەییەكەی ڕوسیا بەوێنە ببینە

كەنارە شووشەییەكەی ڕوسیا بەوێنە ببینە
كەناری كەنداوی یوسوری لە ڕوسیا

پەرەگراف

یەكێك لە كەنارەكانی كەنداوێكی ڕوسیا كە بە كەناری شووشەیی ناسراوەو هەندێكیش پێیدەڵێن كەناری ڕەنگاو ڕەنگ، سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆیی‌و بیانی بۆ لایخۆی ڕاكێشاوە.

كەنداوی یوسوری Ussuri سەردەمانێك شوێنی فڕێدانی بوتڵی شووشە بووەو لەلایەن شارەوانی شاری ولادی وستۆك ناوەندی پارێزگای پریمۆرسكی، بوتڵە شووشەكان لەوێدا فڕێدراون.

دوای چەندین ساڵ، بەهۆی كاریگەریی شەپۆلەكانی ئۆقیانوسی ئارام، ئەو بوتڵە شووشانە بوونەتە بەردی شووشەیی ڕەنگاو ڕەنگ‌و سەرتاپای كەنارەكانی كەنداوی یوسورییان داگیركردووە.

ئێستا ئەو شوێنە بووەتە یەكێك لە ناوەندە گرنگەكانی گەشتیاری ڕوسیاو گەشتیارانی ناوخۆیی‌و بیانی بە زستان‌و هاوینبۆ بینینی جوانیی ئەو كەنارانە سەردانی ئەو ناوچەیە دەكەن.

ئەو كەنداوە سەردەمانێك زۆر مەترسیدر بووە، بەڵام ئێستا بووەتە یەكێك لە ناوەندە پارێزراوەكان‌و بنكەی ئۆقیانووسی ئارامی هێزی دەریایی ڕوسیا لەو كەنداوە جێگیركراوە.

لاشەی لەناونەچووی ئاژەڵێكی 18 هەزار ساڵ لەمەوبەر دۆزرایەوە

لە بەشە بەستەڵەكەكەی سیبریا، لاشەی بێچووە ئاژەڵێك دۆزرایەوە كە مێژووەكەی بۆ 18 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

تابلۆكانی عەباس كیاڕۆستەمی لە پێشانگایەكدا نمایش كران

پاش سێ‌ ساڵ لە كۆچی دوایی عەباس كیاڕۆستەمی، بۆ یەكەمین جار پێشانگایەك بۆ تابلۆكانی ئەو سینەماكار و وێنەكێشە بەناوبانگەی ئێران دەكرێتەوە.

كەنارە شووشەییەكەی ڕوسیا بەوێنە ببینە

2017-02-03 14:52:58