بنەمای پەرەگراف متمانەیە

وێنه‌یه‌ك كه‌ ڕه‌نگه‌ یه‌ك جار له‌ ژیانتدا بیبینیت

په‌ره‌گراف

چیس دیكه‌ر، پێی وایه‌ وێنه‌ی نه‌هه‌نگێكی پشت چه‌ماوه‌ له‌ كاتی هه‌ڵلووشینی شێرێكی ده‌ریاییدا كه‌ خۆی گرتوویه‌تی، یه‌كه‌مین وێنه‌ی ڕووداوێكی له‌و شێوه‌یه‌ كه‌ گیرابێت.

چیس دیكه‌ر، وێنه‌گر

ئه‌م وێنه‌گره‌ی ژیانی ئاژه‌ڵان كه‌ ته‌مه‌نی 27 ساڵه‌، ڕۆژی 22ی ئه‌م مانگه‌ له‌ناو به‌له‌مێكه‌وه‌ له‌ كه‌نداوی مۆنتری كالیفۆرنیا وێنه‌كه‌ی گرتووه‌.

ئه‌و ده‌ڵێت "نه‌هه‌نگه‌كان گرووپێكی گه‌وره‌ نه‌بوون، ته‌نیا سێ‌ نه‌هه‌نگ و نزیكه‌ی 200 شێری ده‌ریایی بوون. ئێمه‌ پێشتر گرووپی زۆر گه‌وره‌ترمان بینیوه‌ كه‌ ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته‌ 100 نه‌هه‌نگ و 3000 شێری ده‌ریایی".

چیس دیكه‌ر ده‌رباره‌ی ساتی تۆماركردنی وێنه‌كه‌ ده‌ڵێت "ئێمه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ سه‌رنجی خۆراك خواردنی نه‌هه‌نگه‌كانمان ده‌دا، تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ ڕووداوه‌كه‌ ڕووی دا. من پێم وایه‌ له‌ هه‌موو ته‌مه‌نمدا هه‌ر ئه‌و یه‌ك جاره‌ چانسی بینینی ڕووداوێكی له‌و شێوه‌یه‌م ده‌بێت. له‌و كاته‌دا كه‌ نه‌هه‌نگه‌كه‌ له‌ژێر ئاوه‌كه‌وه‌ هاته‌ سه‌ره‌وه‌ و شێره‌ ده‌ریاییه‌كه‌ له‌ناو ده‌میدا بوو، من كه‌متر له‌ یه‌ك چاوترووكان كاتم هه‌بوو كه‌ دیمه‌نه‌كه‌ تۆمار بكه‌م".

ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وێنه‌گره‌كه‌ ده‌ڵێت "له‌سه‌دا سه‌د دڵنیام كه‌ پاش هێرشه‌كه‌ ئه‌و شێره‌ ده‌ریاییه‌ به‌ سه‌لامه‌تی له‌ ده‌می نه‌هه‌نگه‌كه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌ و ڕزگاری بوو".

نه‌هه‌نگی پشت چه‌ماوه‌ ددانی نییه‌، شێوازی خۆراك خواردنی به‌ جۆرێكه‌ كه‌ ئاوێكی زۆر هه‌ڵده‌لووشن و دواتر كه‌ ده‌میان داخست به‌ فشار له‌ درزه‌كانی ده‌میانه‌وه‌ ئاوه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌. به‌هۆی ئه‌و ئێسقان و مووه‌ وردانه‌ی كه‌ له‌ شوێنی دادنه‌كاندا هه‌یانه‌، ڕێگری له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ ئاوه‌كه‌وه‌ هه‌ڵیان لووشیوه‌، ئه‌وه‌ش ده‌بێت به‌ خواردنیان.

نه‌هه‌نگه‌ پشت چه‌ماوه‌كان، ماسی و گیانله‌به‌ری وردی ده‌ریایی ده‌خۆن، ئه‌گه‌ر شێری ده‌ریایی یان گیانله‌به‌ری گه‌وره‌ی له‌و شێوه‌یه‌ هه‌ڵبلووشن، ئه‌وا دواتر فڕێی ده‌ده‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، چونكه‌ گه‌روویان بچووكه‌ و توانای قووتدانی ئه‌و خۆراكه‌ گه‌ورانه‌ی نییه‌.

چیس دیكه‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "گیانله‌به‌ره‌ ده‌ریاییه‌كانی وه‌كو نه‌هه‌نگ و شێری ده‌ریایی و دۆلفین و قرش، به‌ نزیكه‌یی هه‌موویان له‌ یه‌ك جۆر ماسی خۆراكی خۆیان دابین ده‌كه‌ن و گیانله‌به‌ری گه‌وره‌ی ناخۆن".

2019-07-31 19:04:29