بنەمای پەرەگراف متمانەیە

لە ڕووداوێكی "دەگمەن"دا ورچێكی پاندا دوانەیەكی هێنایە دنیاوە

پەرەگراف

لە ڕووداوێكی دەگمەندا، ورچێكی پاندای گەورە لە باخچەیەكی ئاژەڵان لە بەلجیكا، دوانەیەكی هێنایە دنیاوە.

باخچەی ئاژەڵانی پایری دیازا لەگەڵ بڵاوكردنەوەی هەواڵەكە وەكو ڕووداوێكی "زۆر دەگمەن، ئاماژەی بەوەش كردووە ئەو توولە ورچە پاندایانە یەكێكیان نێر و ئەوی دیكەیان مێیە

بەرپرسانی ئەو باخچەی ئاژەڵانە دەڵێن، ڕۆژەكانی سەرەتا بۆ ئەم بێچووە ورچانە زۆر هەستیار و گرنگە، هەر بۆیە بە وردی چاودێریی دایكەكەیان دەكەن تا دڵنیا بن بە باشی ئاگای لە بێچووەكانیەتی.

هاتنە دنیای ئەم دوانەیە بۆ پاراستنی ڕەچەڵەكی ئەم جۆرە ورچە ڕووداوێكی گرنگە، چونكە ورچی پاندا لەبەردەم مەترسیی لەناوچوندایە.

ئەم دوو توولە ورچە ڕِۆژی پێنج شەممە لەدایك بوون. كێشی نێرەكە 160 گرام و كێشی مێیەكە 150 گرامە.

بۆ ئەوەی پشوو بە دایكی ئەم بێچووە ورچانە بدرێت، كرێكارانی باخچە ئاژەڵانەكە بە دەزگایەكی تایبەتی بەخێوكردنی بێچووە ئاژەڵەكان، شیر بە بێچووە ورچەكان دەدەن.

ورچە دایكانەكە ناوی (هائاو هائاو)ـە و بە گرێبەستێكی 15 ساڵی لە چینەوە گواستراوەتەوە بۆ ئەو باخچە ئاژەڵانەی بەلجیكا. ورچەكە مانگی نیسان بە شێوەیەكی دەستكرد ئاوس كراوەوە. ئەم دوانەیە، سێیەم و چوارەم بێچووی ئەون.

بەپێی ئاماری سندووقی جیهانی بۆ سروشت، كەمتر لە دوو هەزار (2000) ورچی پاندا لە جیهاندا ماون. بۆ پاراستنی ڕەچەڵەكی ئەم جۆرە ورچە، لە شوێنی تایبەت و لە باخچە ئاژەڵانەكانی جیهاندا خراونەتە ژێر چاودێریی وردەوە.

2019-08-10 14:11:18